كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوا خرا

:: AM:11:05:19/09/2017 ‌

بەرپرسی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن دوا خراوە بۆ كاتێكی تر.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، نووری عوسمان سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران بە "وشە"ـی راگەیاند، بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران سەعات 11 كۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك بكرێت، لەوانە پێشنیازێكی وەزارەتی شارەوانی تایبەت بە پێڕەوی دامەزراندنی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان.

سەرۆكی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواچوون دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە دەكرا بكرێت بە بڕیاری‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیران، كە تایبەتە بە رێكخستنی كرێ و رسوومات و سزا دارایییەكانی كۆمپانیا و بریكارە بازرگانییەكان، هەروەها لەو كۆبوونەوە باسی وەرگرتنی باج دەكرا لەسەر تووتن و جگەرە، بەڵام كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بۆ كاتێكی تر دوا خراوە و ئەمڕۆ ناكرێت و هۆكارەكەشی نازانم.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1992 دامەزراوە و كاری دەركردنی بڕیاڕەكانە بۆ دامەزراوەكانی تری حكوومەت و بڕیارە گرنگەكان.



وشە - رامیار جەواد