سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان: دەوڵەتی كوردستان بە پلەی یەكەم سوود بە وەرزش دەگەیەنێ
سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان بۆ یەكەمجار جیاوازییەكانی وەرزش لەدەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان و هەرێمی كوردستان بۆ وەرزشوانان دەخاتەڕوو.
كانەبی پەیامەكەی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە و رایدەگەیەنێ كە سەبەخۆیی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م چینی وه‌رزشوانان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
كانەبی دەنووسێت: له ئێستادا ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرسێكی یه‌كجار گه‌رمه له ته‌واوی دنیا، بۆیه به پێویستم زانی هه‌ندێك زانیاری له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیاوازییه‌كانی وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی سه‌ربه‌خۆی بۆ ئێوه‌ی به‌رێز بخه‌مه‌ڕوو.
پێش هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر تۆی وه‌رزشوان له گشتپرسی كوردستان ده‌نگت به‌ڵێ بێت و كوردستان ببێته خاوه‌ن وڵاتی خۆی، زۆر به ئاسانی له قالبی هه‌رێمایه‌تی ده‌رده‌چین و ئه‌وكات لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانمان ده‌بنه نێوده‌وڵه‌تی، به‌مشێوه‌یه یاریزانه‌كانمان ده‌توانن به ناوی وڵاتی كوردستان و ئاڵای كوردستان به‌شداری له پاڵه‌وانییه‌كانی ده‌ره‌وه بكه‌ن، به كورتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م چینی وه‌رزشوانان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
خۆشه‌ویستان، بۆ زانیاری ئێوه‌ی ئازیز له ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر تا ساڵانی 2013 ئێمه خزمه‌تێكی یه‌كجار زۆری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی عێراق و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراقمان كرد، سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان، یاریگه‌كانمان و یاریزانه‌كانمان به تایبه‌ت له یارییه تاكه‌كان و هۆتێله‌كانمان ....هتد، له خزمه‌ت وه‌رزش و وه‌رزشوانانی عێراق بوو، ئێمه زۆر هاوكاریمان كردن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی داعش باری دارایی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته دۆخێكی زۆر خراپ و مه‌ترسیدار، بێگومان كاربه‌ده‌ستان و به‌رێوه‌به‌رانی وه‌رزشی عێراق نه‌ك هاوكارییان نه‌كردین، به‌ڵكو تا ئه‌م ساته‌یش یه‌ك تۆپیان پێمان نه‌داوه!
وه‌رزشوانانی خۆشه‌ویست، وه‌ك روون و ئاشكرایه ئێمه چه‌ندان ساڵه خولی نێوه‌خۆیی تۆپی پێی كوردستان به‌رێوه ده‌به‌ین و به هه‌زاران یاریزان و سه‌دان راهێنه‌ر و سه‌دان ناوبژیوانمان هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق له هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، هیچ حسابیان بۆ كورد نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت تا ئێسته یه‌ك راهێنه‌ر یان یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له ریزی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق نابینرێت، ئه‌گه‌ر یاریزانێكیش بانگهێشت بكرێت بۆ یه‌ك یارییه و دواتر دوور ده‌خرێته‌وه، هه‌موو ئه‌م ناوبژیوانانه‌ی له عێراق ده‌گه‌نه پله‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاستیان له ناوبژیوانه‌كانی كوردستان باشتر نییه، به‌ڵام لێره‌یش له‌به‌ر هۆكاری نه‌ته‌وایه‌تی زوڵم له ناوبژیوانه كورده‌كان ده‌كرێت!
خاڵێكی تر زۆر گرینگه ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبكه‌م، ئه‌ویش ماف و حه‌قه‌كانی یانه‌كانه، له ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یانه‌كانمان ده‌توانن به‌شداری له جامی یه‌كێتی ئاسیا بكه‌ن، راسته له رابردوو یانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك گه‌یشتنه ئه‌م ئاسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆبین راسته‌وخۆ ده‌بینه ئه‌ندام له فیفا و ژماره یانه‌كانمان له پاڵه‌وانیه‌تیی ئاسیا و ده‌ره‌وه زیاتر ده‌بێت، بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی كچان و كوڕان له هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان هه‌مان شت راسته.
له كۆتاییدا به هه‌مووتان ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ببنه راهێنه‌ر و یاریزانی پیشه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ر ناوبژیوانه‌كان ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر بگه‌نه ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا ده‌نگ بده‌ن به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، با چیتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره وه‌رزشییه‌كان عێراق نه‌بین و ئێمه‌یش هیچمان له‌وان كه‌متر نییه، به هیوای ئه‌وه‌م هه‌موومان پێكه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن و پێشخستنی وه‌رزشی كوردستان ده‌نگمان به‌ڵێ بێت.
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م