هه‌ركاتێك شتێكی باشت به‌رامبه‌ر كرا سوپاسگوزاریان ده‌بیت؟ له كاتی پێویستدا سوپاسی هیچ كه‌سێكت كردووه؟.. "سوپاست ده‌كه‌م" قسه‌یه‌كی تا بڵێی سه‌رنجڕاكێش و جێی ڕێزه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له باشترین و گونجاوترین شوێن به‌كاری بهێنیت، نه‌ك وه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی ئێسته له‌سه‌ر زمانی هه‌موو خه‌ڵك به ئاسانی ده‌گوترێت.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سوپاسكردنن، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنیت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له‌سه‌ر بزانیت:
- جیاواز تێگه‌یشتن لێی.
سوپاست ده‌كه‌م، له چه‌ند وڵات و ناوچه‌ی جیاوازدا شێوازی به‌كارهێنانی ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه له ژاپۆن، كاتێك فایل و پێداویستییه‌كانی راپۆرتێك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ده‌به‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ڵێت سوپاس، ئه‌م سوپاسه به مانای به‌رده‌وامبوون له كاره‌كه‌ی دێت، نه‌ك سوپاسی ئه‌م كاره ڕۆتینه‌ی بكات.
- هه‌ستی پیرۆز.
هه‌ستكردنی به‌رامبه‌ر به سوپاسگوزاری، یه‌كێكه له جوانترین هه‌سته پیرۆزه‌كان، ئه‌م هه‌سته‌ش ته‌نیا به گوتنی "سوپاست ده‌كه‌م" ده‌رنابڕێت، پێویسته بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بسه‌لمێنی تا چه‌نده سوپاسگوزاری له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی سوپاسی تیا به‌كار ده‌هێنیت ئه‌م وشه‌ی تێدا بووبێت به ڕۆتین، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر خوشكه‌كه‌ت ژووره‌كه‌تی خاوێن كرده‌وه، ته‌نیا سوپاسكردن بۆ ئه‌م كاره‌ی گونجاو نییه، وا پێویسته پێی بڵێی كه چه‌ند پێویستت به خاوێنكردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌ت بووه، ئێسته چه‌ند ئارامی كه ئه‌و كاره‌ی بۆ كردوویت.
- سوپاسی نا گرنگ.
هه‌ندێك جار سوپاسی كه‌سێك ده‌كه‌یت له‌سه‌ر شتێك كه ئه‌و كاره‌ی شایانی سوپاسكردن نییه، یان لای خێزان و وڵاتی ئه‌و ئه‌م كاره بۆ سوپاسكردن ناكرێت، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات هه‌ست بكا به ڕابواردن سوپاسی ده‌كه‌یت، بۆ نموونه له هیندستان، له كاتی نانی ئێواره سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌یان له‌سه‌ر نانه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایییه و لای زۆربه‌ی وڵاتان به شایانی سوپاسكردن دانانرێت.