پێكهاتەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئیبار

:: AM:11:30:19/09/2017 ‌

ئەمڕۆ سێشەم یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە گەڕی پێنجی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لە یارییەكی تاڕادەیەك ئاساندا مێوانداریی یانەی ئیبار دەكات.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی پێكهاتەی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ یارییەكە بەمشێوەیە خستەڕوو:-

گۆڵپارێز: مارك ئەندرێ تیر شتیگن

بەرگریكار: جیرارد پیكێ، خافیێر ماسكیڕانۆ، نیسلۆن سێمێدۆ، لوكاس دینێ.

ناوەڕاست: سێرجیۆ بۆسكێتس، دینیس سوارێز و ئیڤان راكیتیچ.

هێرشبەر: لیۆنێل میسی، گیرارد دیۆلۆفیۆ، لویس سوارێز.

یارییەكە سەعات 11ی شەو بەكاتی كوردستان بەڕێوە دەچێت، یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات پێنجەم سەركەوتنی لەسەریەك بەدەست بێنێ و هەر لە پێشەنگی یانەكاندا بمێنێتەوە.

یانەی ئیباریش لە 4 یاریی رابردوویدا 6 خاڵی كۆ كردووەتەوە بە سەركەوتن لە 2 یارییدا لەگەڵ 2 شكستی تر، یانەكە ئێستا لە ریزبەندی 13ی یانەكان دێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م