میسی گلەییەک لە ڤارلڤێردی دەكات

:: AM:11:48:19/09/2017 ‌

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی گلەیی خۆی گەیاندە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئێرنیستۆ ڤالڤێردی بەهۆی فەرامۆشكردنی یاریزانێك لە یاریكردنی ئەم وەرزەدا.

میسی داوای لە ڤالڤێردی كرد چیتر هاونیشتمانەكەی خافیێر ماسكیڕانۆی بەرگریكار لەسەر كورسی یەدەگی یانەی بەرشەلۆنە دانەنیشێنێ و رۆلی لە یارییەكانی داهاتووی ئەم وەرەزدا پێ بدات.

ماسكیڕانۆ لە یارییەكانی وەرزی نوێی یانەی بەرشەلۆنەدا تەنیا لە یەك یارییدا بۆ ماوەی 90 خولەك یاریی كردووە و بەفەرمانی ڤالڤێردی لەسەرجەم یارییەكانی تردا لە یاریكردن بێ بەش كراوە.

میسی داوای لە ڤالڤێردی كردووە گۆڕانكاری لە هەڵوێستەكانی بەرامبەر ماسكێرانۆ بكات و هەلی یاریكردنی خولەكی زیاتری لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەدا پێ بدات.

لای خۆشییەوە ڤالڤێردی گلەییەكانی میسی قبووڵ كردووە و بەڵێنیشی پێداوە لە یارییەكانی داهاتوودا هەلی یاریكردنی زیاتر بە ماسكیڕانۆ بدات.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، بەڵێنەكەی ڤالڤێردی بۆ میسی ئەمڕۆ سێشەم لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی ئیبار لە گەڕی پێنجی خولی ئیسپانیادا دەبێت و لە یارییەكەدا لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی بە ماسكیڕانۆ دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م