عه‌دنان حوسێن نووسه‌رێكی ناسراوی عه‌ره‌بی عێراقییه، وتارێكی نوێی له ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باسی هۆكاره‌كانی ڕیفراندۆمی كوردستان ده‌كات، له خواره‌وه "وشه" وه‌ك خۆی به زمانی كوردی بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
له سیاسه‌تدا یه‌ك بژارده و دووان نییه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌بێ سێ بژارده‌ت هه‌بێ. وه‌ك گۆته ده‌ڵێ، داری ژیان هه‌میشه سه‌وزه، بۆیه ده‌بێ هه‌موو بژارده‌كان له به‌رده‌م سیاسی و دیپلۆماسییه‌كان كراوه بن، به تایبه‌تی له كاتی ته‌نگژه‌كاندا.
له‌وه‌ته‌ی داعش سێیه‌كی عێراقی داگیر كرد، هێنده‌ی ئێسته له مه‌ترسیدا نه‌بووه، ئه‌و وڵاته به مه‌ترسیدارترین ته‌نگژه‌دا تێپه‌ڕ ده‌كات، ئێسته له به‌غدا و له شاره‌كانی تر، ڕقێكی زۆر له‌سه‌ر هه‌موو كورد كۆ بووه‌ته‌وه، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانیان، چونكه ده‌یانه‌وێ ڕیفراندۆم بۆ مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسێنیشدا نه‌بوو. ئه‌و كاته كه كورد ناوچه‌كانی خۆی جیا كردبووه‌وه و له ژێر پارێزگارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه‌س ده‌نگی به ده‌ركردنی فه‌رمانبه‌ره كورده‌كان له‌سه‌ر كاره‌كانیان له به‌غدا به‌رز نه‌كردبووه‌وه، كه‌س نه‌یگوت ده‌بێ چی سامان و موڵكه هه‌یانه لێیان بسه‌نرێت وه‌ك چۆن ئێسته ڕوو ده‌دات. له پشت هه‌موو ئه‌م هه‌ڵمه‌ته شۆڤێنییه، ئه‌و هێزه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی عێراقی گرتووه‌ته ده‌ست، به تایبه‌ت ئه‌و هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌ی كه له ڕووی شۆڤێنییه‌ته‌وه، پێشی حزبی به‌عسیشی داوه‌ته‌وه.
به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ته‌نگژانه له ته‌واوی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق و ده‌وڵه‌ته‌كه‌شی ده‌دات، هه‌رگیز ڕیفراندۆمی كوردستان مانای ئه‌وه نییه له ڕۆژی دواتر سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نن، ڕه‌نگه كاتێكی زۆری بوێ، ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ڕقوكینه‌یه زیاتر ئه‌و هه‌سته لای كورد دروست ده‌كات كه ئیتر به‌شێك نییه له‌م سیسته‌م و پێكهاته‌یه و زیاتر وای لێ ده‌كات هه‌وڵ بۆ سیسته‌مه نوێیه‌كه بدات كه ده‌یخوازێ. ئه‌م عێراقه‌ی ئه‌وان ئێسته وه‌ك هاووڵاتیی پله دوو ته‌ماشا ده‌كرێن، دوای ڕووخانی سه‌دام، به‌شێك بوون له داڕشتنی سیسته‌مه‌كه‌ی. ئێسته دۆخێك هاتووه‌ته پێش، بژارده‌یه‌كی باشتر له ڕیفراندۆم نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م كورد، له‌ولاشه‌وه خه‌ریكن ته‌نیا هه‌ڕه‌شه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
پێش چه‌ند ساڵێك، كورد ئاوا بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی گه‌ڵاڵه نه‌كردبوو، چونكه به ڕووكه‌ش له دۆخێكی فیدراڵیدان و به ڕاستیش كۆنفیدراڵین. ئه‌م بابه‌ته له دوای دووه‌م كابینه‌ی نووری مالیكی دووپاتی له‌سه‌ر كرایه‌وه، چونكه باشترین پێناسه بۆی، حوكمڕانییه‌كی دیكتاتۆری بوو، ئه‌و ورده ورده له هه‌موو بنه‌ماكانی ده‌ستوور لای دا، ئه‌و ده‌ستووره‌ی تاكه گره‌نتیی مانه‌وه‌ی كورد بوو له عێراق. له سه‌رده‌می مالیكی كێشه‌كان هه‌روا به‌رز ده‌بوونه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ كورد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سوننه‌ش به هه‌مان شێوه له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عێراق پشتگوێ خران.
كورد له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست بوو، وه‌ك جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و هیچ بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شبوون له نێوان عه‌ره‌ب و كورددا نه‌بوو، وه‌ك یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدڕاڵی، نه‌وت و غاز، ده‌سته‌ی تایبه‌ت به مافی هه‌رێم و پارێزگاكان كه ئه‌مانه ئه‌گه‌ر هه‌بوونایه، ئێسته شێوه‌یه‌كی تر بوو. مالیكی ته‌نانه‌ت مافه دارایییه‌كانی پێشمه‌رگه‌شی وه‌ك هێزێك له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراق بڕی، له كاتێكدا ئه‌وان به ڕاستی به‌شێكی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ته‌ناهیی نیشتمانی بوون و ئه‌ركیان پاراستنی به‌شێكی زۆری سنووری خاكی عێراق و پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بوو. مالیكی به‌مه‌وه نه‌وه‌ستا، دواتر مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕی.
دوای مالیكی، كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی هاته سه‌ر كورسیی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌م به ڕوونی دژایه‌تی ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام بیانووی ده‌هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌و بیانووه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كورد نه‌وتی كوردستان بۆ خۆی ده‌بات و داهاته‌كه‌ی ناخاته ناو بودجه‌ی گشتیی وڵاته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان دوای ئه‌وه ده‌ستیان به فرۆشتنی نه‌وتی خۆیان كرد كه عێراق مووچه‌ی پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانی تری بڕین.
دوای نه‌مانی مالیكی و دواهی هاتنی داعش كه به‌شێكی خاكی كوردستانیشی داگیر كردبوو، زیاتر كورد بۆی ده‌ركه‌وت كه داهاتووی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه و هیچ گره‌نتییه‌ك له ژێر چوارچێوه‌ی عێراقدا نییه.
بیرۆكه‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره‌ی ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول ئه‌نجام بدرێ، له ساڵی 2014 ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام كورد له‌به‌ر سه‌رقاڵبوون به شه‌ڕی داعشه‌وه، بیرۆكه‌كه‌ی دوا خست.
هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌م ته‌نگژه‌یه (حكوومه‌تی به‌غدا و هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) به چه‌ند بژارده‌یه‌كی كه‌مه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كردووه. عێراق وا ته‌ماشای ڕیفراندۆمه‌كه ده‌كات وه‌ك بڵێی ئیتر ڕاسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی دێته ئاراوه، ئه‌و سه‌ربه‌خۆیییه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كه‌یان كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به جێگره‌وه‌ی ڕیفراندۆم ڕازی بووه، به‌ڵام كه‌س نه‌یتوانی و ئاماده نه‌بوو ئه‌و جێگره‌وه‌یان بداتێ كه ڕازییان ده‌كات.