ریال مەدرید دوو ئەستێرەی گەورەی خولی ئینگلیزی دەكاتە ئامانج

:: AM:11:59:19/09/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەم وەرزەدا كێشەی لە هێڵی هێرشبەردا هەیە و لە ئێستاشەوە هەوڵ دەدات بە هێنانی یەكێك لە دوو ئەستێرە گەورەی خولی نایابی ئینگلیزی كێشەكە چارەسەر بكات.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە: یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ یەكێك لە هێرشبەرانی خولی ئینگلیزی كە ئەوانیش برێتین لە هاری كین لە یانەی تۆتنهام و ئەلێكسیس سانچێز لە یانەی ئارسناڵ.

سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بەتەواوی دركی بە لاوازی هێڵی پێشەوەی تیپەكەی كردووە و دەیەوێ لە شوێنی رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ یانەی چێڵسی، هێرشبەرێكی سەری رمی بەهێز بهێنێتە یانەكەیەوە.

یانەكە پلانی داڕشتووە ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی سانچێزی هێرشبەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا بەیەكجاری بیباتە ریزی یانەكەیەوە.

سەبارەت بە كین یانەی شاهانە ماوەیەكی زۆرە چاودێری ئەو هێرشبەرەی یانەی تۆتنهام دەكات و دەیەوێ بیكاتە شوێنگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتگالی لە داهاتوودا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م