یۆڤانتۆس گۆڵپارێزێك بۆ شوێنگرەوەی بوفۆن دیاری دەكات

:: PM:12:33:19/09/2017 ‌

یانەی یۆڤانتۆس ئیتاڵی كەوتووەتەخۆ بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەیە بۆ گۆڵپاێزە ناودارەكەی جیانلویجی بوفۆن كە نزیكە كۆتایی ئەم وەرزە بەیەكجاری واز لە یاریكردن بێنێ.

رۆژنامەی (توتو سپۆڕت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باشترین بژاردەیە بۆ شوێنگرەوەی بوفۆن.

گرێبەستەكەی ئۆبلاك لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە 2021 كۆتایی دێت، تا ئێستاش چەند جارێك داوای یانەكەی رەت كردووەتەوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئۆبلاك لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێ بە كەمتر لەو نرخە بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بكات.

جێی باسە یانەی یۆڤانتۆس لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپاێزی پۆڵەندی چیزینی كردبوو، بەڵام پێیوایە ئۆبلاك جێگرەوەی شەرعی بوفۆن دەبێت لە یانەكەیدا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م