بە بەشداریی سەرجەم
لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی شارەكە، بە ئاپۆرایەكی بەرفراوان لە قەڵای شاری كەركووك
بانگەشەی ڕیفراندۆم دەستی پێ كرد و بەڵێنی دووبارە كەركووك بوونی شاری كەركووكیان
لە كوردستان دووپات كردەوە.
هاوکات لە شەقامەکانی کەرکووکیش خەڵک ئاپۆرای
جەماوەریان رێکخست وپشتیوانیان لە
بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە شارەکە کرد.
حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی
2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان
و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك
رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد.
کەرکووک/ئارام شێرکۆ-دلۆڤان