سەعاتێك لەمەوبەر ئاگر لە بەنزینخانەیەكی سنووری پارێزگای دهۆك كەوتەوە و بە تەواوی سووتاندی.
بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگریی شارستانیی دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بەنزیخانەی نزیك كۆمەڵگەی مەرینا لە نێوان شاری دهۆك و شارۆكەی زاخۆ كەوتەوە و لەگەڵ سووتانی بەنزیخانەكە، ئۆتۆمبێلێكی تایبەتیش لە جۆری مۆنیكا سووتا.
هۆكاری سووتانی ئەو بەنزینخانەیە بەگوتەی ئەو بەرپرسە، دەگەڕێتەوە بۆ ماتۆڕی گواستنەوەی بەنزین لە تانكەرەوە بو كۆگەی هەڵگرتنی بەنزین، تیمەكان توانییان گیانی كرێكارانی بەنزینخانەكە رزگار بكەن لەگەڵ رزگاركردنی بەشێكی زۆری بەنزین لە كۆگەی هەڵگرتنی بەنزین.
ئەم رووداوە دەبێتە پێنجەمین رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بەنزینخانەكان لە سنووری پارێزگای دهۆك كە لە ساڵی ٢٠١٧دا تۆمار كرابێت.
دهۆك/نەوزاد هلۆری