دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له ڕووداوه‌كانی به‌سه‌ر مسوڵمانانی هه‌رێمی ڕۆهینگا ڕوویان دا، سه‌رۆكی میانماڕ هاته ده‌نگ و باس له‌و سه‌دان هه‌زاره ده‌كات كه له وڵاته‌كه ڕایان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئونگ سان سو چی سه‌ركرده‌ی میانماڕ ڕای گه‌یاند، "خه‌مباره" به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی رۆهینگا هاتووه و پێی خۆش نییه كه به سه‌دان هه‌زار مسوڵمانی ئه‌وێ ڕووه‌و وڵاتی به‌نگلادش ڕۆیشتوون.
زیاتر گوتی، هه‌ر كه‌سێك تێوه‌گلابێت له‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر رۆهینگا هاتووه، تووشی سزا ده‌بێت و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له به‌رامبه‌ریشدا گوتی ئاسایییه لیژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێن و پشكنین له‌سه‌ر دۆخه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هۆكاره‌كان چی بوون و كێ ده‌ستی پێ كردووه.
پێشتر جگه له حكوومه‌ته‌كه، ڕه‌خنه‌ی تایبه‌ت له ئۆنگ سان چی گیرا كه وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه، به‌ڵام هیچ داكۆكییه‌كی له كوشتنی ئه‌و ژماره زۆره نه‌كرد كه له وڵاته‌كه‌یدا ڕوو ده‌ده‌ن.
ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو، یانگی لی بڕیاده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له وڵاتی میانمار ڕای گه‌یاند، كوژراوان كه ڕه‌نگه له هه‌زار تێپه‌ڕی كردبێت، له هه‌ردوولا بووه، به‌ڵام زۆرینه‌یان كوژراوانی "ڕۆهینگا" بوون، واته مسوڵمانان.
ڕۆژ 25ی ئهیلوول، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ڕۆهینگا هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كیان لێ كوشتن، له به‌رامبه‌ردا سوپای وڵاته‌كه له هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی توندا، سه‌دان كه‌سیان لێ كوشتن كه به پێی ئه‌م ڕاپۆرته بۆ هه‌زاریش ده‌ڕوا.
پێشتر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مسوڵمانانی هه‌رێمی رۆهینگا، به‌هۆی ئه‌و خوێنڕێژی و كوشتارییهی ناویان 146 هه‌زاریان وڵاتی میانمار (بۆڕما)یان به‌جێ هێشتووه و به‌ره‌و به‌نگلادش ڕۆیشتوون كه زۆرینه‌كه‌ی مسوڵمانن، به‌پێی ئاماره‌كان كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی وڵاتیان جێ هێشتووه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری پێشووه‌وه گه‌یشتووه‌ته 233 هه‌زار كه‌س، بۆیه حكوومه‌تی میانمار له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه تووشی ڕه‌خنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی بۆڕما بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مسوڵمانانه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات، سه‌ر سنووره‌كه‌ی به مین چنیوه و حكوومه‌تی به‌نگلادشیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماوه‌ی سێ ڕۆژه ده‌ست به‌م كاره كراوه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
ڕووداوه‌كانی میانمار، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له ناو خه‌ڵكی كوردستان گه‌رم كرد و هه‌ریه‌ك به شێوه‌یه‌ك به‌شداریی كه‌مپه‌ینی هاوسۆزی بۆ قوربانییانی ئه‌و وڵاته ده‌كرد، له‌لایه‌ن هه‌ندێ ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه بایه‌خێكی زۆری پێ درا، ته‌نانه‌ت تووشی ڕه‌خنه‌ش بوونه‌وه، چونكه له كاته‌دا كه كوردستان سه‌رقاڵی چاره‌نووسی خۆیه‌تی، وه‌ك پێویست بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌هاتوون.
ئونگ، ئۆپۆزسیۆن و چالاكی ناوداری میانمار، هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی كه دوای كۆششێكی زۆر و 10 ساڵ گرتن و رێگریكردن له گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ساڵی 2016 توانی ببێته راوێژكاری ده‌وڵه‌ت كه پۆسته‌كه‌ی هاوشانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه. له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1945 له رانگۆن (یانگون) پایته‌ختی میانمار له دایك بووه، شووی به مایكڵ ئریسی به ره‌گه‌ز به‌ریتانی كردووه كه مامۆستای زانكۆیه و پسپۆڕه له كاروباری تبت و بووزییه‌كان. ئونگ و مایكڵ به‌یه‌كه‌وه ژیانی هاوسه‌رییان پێك هێناوه و دوو منداڵیان هه‌یه.
ئونگ سو چی ئاراسته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه و خۆی وابه‌سته‌ی هیچ ئایدۆلۆجییه‌كی دیاریكراو نه‌كردووه، هه‌وڵ و كۆششی كردووه بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌ی له ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی. یه‌كه‌م گوتاری به ئاشكرا له مانگی ئابی 1988 پێشكه‌ش كرد پاش راپه‌ڕینی قوتابییان له وڵاته‌كه‌ی. له گوتاره‌كه‌یدا داوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی راگوزه‌ری كرد و داواشی كرد كه هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه ئه‌نجام بدرێت. پاشان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی تر حزبی رابیته‌ی نیشتمانی دیموكراتی دامه‌زراند.
حزبه‌كه‌ی ئونگ سو چی، حزبێكی چه‌پی ناوه‌ڕاسته و له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی 1990, 80%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا كه ده‌كاته 392 كورسیی په‌رله‌مانی له كۆی 485 كورسی، به‌ڵام سوپا ره‌تی كرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی راده‌ست بكات، ئه‌مه‌ش وای كرد حزبه‌كه‌ی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ كه جارێكی تر زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. له لیستی حزبه‌كه‌یدا سو چی ره‌تی كرده‌وه هیچ مسوڵمانێك به‌ربژێر بكات بۆ ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان.
دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، دیارترین ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕووی سو چی كرانه‌وه، بێده‌نگی ئه‌و بوو له به‌رده‌وامی كرداری توندوتیژی كه سوپا دژی كه‌مینه‌كان به تایبه‌تی كه‌مینه‌ی مسوڵمانی رۆهینگا ئه‌نجامی ده‌دان. به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ره‌تی كرده‌وه رۆژنامه‌نووسێكی مسوڵمان دیداری رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات وه‌ك له كتێبی ژیانی سو چی كه نووسه‌ری كتێبه‌كه باسی ده‌كات، دوای ئه‌نجامدانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ مه‌شعه‌ل حوسێنی رۆژنامه‌نووس ساڵی 2016 ئه‌نجام دا، رۆژنامه‌نووسه‌كه پرسیار له باره‌ی بێده‌نگی سو چی كرد به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌كانی دژ به مسوڵمانانی رۆهینگا ئه‌نجام ده‌درێت.