یه‌كێك له نوێترین چاره‌سه‌ره‌كانی كه بۆ نه‌مانی سه‌رئێشه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی زه‌یتی نه‌عنایه.
زه‌یتی نه‌عنا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له یارمه‌تیدانی مرۆڤ بۆ نه‌هێشتن و چاكبوونی سه‌رئێشه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی باشیشی هه‌یه له چاره‌سه‌ری دوودڵی، كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر مێشك، سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و ئازار و ئێشی خانه‌كانی سه‌ر ناهێڵێت.
"هاشم عه‌جیلی" پزیشك و پسپۆڕی شاره‌زای چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا"ی ڕوون كرده‌وه، شه‌قیقه و سه‌رئێشه، كاریگه‌رییه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی ئازاره‌كه ده‌گه‌یه‌نن به لووت و چاو كه به په‌ستانی ده‌روونی ناسراون، به‌ڵام به به‌كارهێنانی زه‌یتی نه‌عنا، ده‌توانێ ماسولكه و شانه‌كانی مێشك و سه‌ر هێور بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها بۆنه تیژه‌كه‌ی یارمه‌تیده‌ره له كردنه‌وه‌ی كونیله‌كانی لووت و پاككردنه‌وه‌ی، چونكه پیسی لووت یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی تووشبوون به سه‌رئێشه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كیشدا هاتووه، زه‌یتی نه‌عنا له توانایدایه هه‌مان كاریگه‌ری خێرا بۆ نه‌هێستنی سه‌رئێشه له‌سه‌ر جه‌سته دروست بكات كه به خواردنی ده‌نكه حه‌بێكی "پاراسیتامۆل" ده‌ست ده‌كه‌وێت.
چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی زه‌یتی نه‌عنا:
كه‌مێك له زه‌یتی نه‌عنا بخه سه‌ر ده‌ستت، به هێواشی مه‌ساج بۆ قورگ، ته‌نیشته‌كانی گوێ و سه‌رت بكه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت سه‌رئێشه‌كه‌ت كۆتای دێت.