زه‌یتی زه‌یتوون به پله یه‌ك داده‌نرێت له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه سوودی زۆری هه‌یه و خۆڕاگره به‌رامبه‌ر به پله‌ی گه‌رمی به‌رز، زه‌یتی زه‌یتوون چه‌ورییه تاكه ناتێره‌كانی تێدایه كه زۆر سوودبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی.
سووده‌كانی تری زه‌یتی زه‌یتوون بریتین له:
پاراستنی جه‌سته له تووشبوون به نه‌خۆشی ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشیی شه‌كره و شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و هه‌وكردنی جومگه‌كان، زه‌یتی زه‌یتوون له نه‌خۆشیی دڵ و په‌ستانی خوێن ده‌مانپارێزێت، زه‌یتی زه‌یتوون له جیاتی كه‌ره و چه‌ورییه‌كانی تر به‌كاری بێنه، به‌كارهێنانی بڕێكی كه‌می زه‌یتی زه‌یتوون رۆژانه، ئاستی كۆلیسترۆلی گشتی به رێژه‌ی 13.4% داده‌به‌زێنێت و ئاستی كۆلیسترۆلی خراپ LDL به رێژه‌ی 18% داده‌به‌زێنێت، ئۆكسانی ئه‌م جۆره‌ی كۆلیسترۆل به‌رپرسه له نیشتنی چه‌وری له‌سه‌ر ناوپۆشی خوێنبه‌ره‌كاندا.
زه‌یتی زه‌یتوون جگه له چه‌ورییه تاكه ناتێره‌كان و ڤیتامین E، گه‌لێك ماده‌ی دژه ئۆكسان له‌خۆ ده‌گرێت كه دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت و ناهێڵێت په‌ستانی خوێن له لووله‌كانی خوێندا ڕوو بدات، زه‌یتی زه‌یتوون سوودی تری هه‌یه بۆ نموونه ئاستی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت و هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین كه‌م ده‌كاته‌وه، په‌ستانی به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت.
خواردنی نزیكه‌ی نۆ گرام زه‌یتی زه‌یتوون رۆژانه، ژن ده‌پارێزێت له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، زه‌یتی زه‌یتوون ئه‌گه‌ر و نیشانه‌كانی ره‌بۆ و هه‌وكردنی جومگه‌ی رۆماتیزمی كه‌م ده‌كاته‌وه، رێگره له به‌رده‌م كه‌مبوونه‌وه‌ی بارستایی ئێسكه‌كان و لاوازبوونی ئێسكه‌كان، كۆئه‌ندامی هه‌رس له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت به تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و ترشێتی گه‌ده.