به‌هۆی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ی گازوایل دروستی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌وا تێكه‌ڵ ده‌بێ، هه‌زاران كه‌سی كوشتووه، بۆیه توێژه‌ران داوای چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه پسپۆڕانی ئه‌كادیمی ئاماده‌یان كردووه، ئاشكرا بووه به‌هۆی گازوایله‌وه ژینگه تووشی پیسبوون ده‌بێ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی مردنی چوار هه‌زار و 560 كه‌س، كه له توێژینه‌وه‌یه‌كی دوو ساڵیدا ئاماده‌ی كراوه، هۆكاره‌كه‌شی به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌و فێڵه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه كۆمپانیای ڤۆڵكسانی ئه‌ڵمانی دروستی كردووه.
ئه‌و پیسبوونی ژینگه‌یه، به‌پێی ڕاپۆرتی توێژه‌ران، ساڵانه مردنی پێشوه‌خته تووشی 425 هه‌زار كه‌س ده‌كات له دنیادا، ئه‌مه‌ش توێژه‌رانی ناچار كردووه بیر له چاره‌سه‌ری خۆپاراستن بكه‌نه‌وه و حكوومه‌ته‌كانی ئهورپاشی ناچار كردووه ڕێی بنه‌بڕكردن بگرنه به‌ر.
مه‌ترسیی ئه‌و پیسبوونی ژینگه‌یه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌یه كه گازوایل له به‌نزین زیاتر به‌كار ده‌هێنن، وه‌ك ئیتاڵیا و زۆرێك له‌و ناوچانه‌ی كارگه‌یان تێدایه و چوارده‌وری به دارستان پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
تیمێكی پسپۆڕ له په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شیكاری سیسته‌می جێبه‌جێكاری و په‌یمانگه‌ی نه‌رویجی بۆ ڕووپێوی ئاسمانی و زانكۆی چالمرز بۆ ته‌كنه‌لۆجیا، به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كاریان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كردووه‌ته‌وه، باشترین ڕێگه‌یش ئه‌وه‌یه جۆری ئۆتۆمبێل بگۆڕن به‌وانه‌ی كه به كاره‌با كار ده‌كه‌ن.
ئێسته حكوومه‌تی سكۆتله‌ندا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه به ته‌واوی كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی به‌نزین و گاوزایل بكات و بۆ ساڵی 2032 هیچ ئۆتۆمبێلێكی به‌نزین و گاز نه‌هێڵێ، واته هه‌شت ساڵ پێش ئه‌و پلانه‌ی به‌ریتانیا بۆ نه‌هێشتنی ئۆتۆمبێلی به‌نزین دیاری كردووه.
مانگی ته‌مووزی ڕابردوو، حكوومه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی واده‌ی كۆتاهاتنی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازی دیاری كرد كه دوا واده‌ی ئه‌و جۆره به‌رهه‌مانه ساڵی 2040 ده‌بێت.