ناوی سەرۆك زیاد دەكات

:: PM:03:47:19/09/2017 ‌

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی خۆشەویستییان بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ناوی سەرۆك وەك سیفەتێكی جوان لە منداڵان دەنرێ ، لیژنەی تۆماركردنی ناوی منداڵان ئەو راستییە ئاشكرا دەكات.

شنۆ كەریم سەرپەرشتیاری لیژنەی تۆماركردنی ناوی منداڵان لە مەڵبەندی تەندروستیی شێروانە لە شارۆكەی كەلار بە "وشە"ی راگەیاند، لیژنەی تۆماركردنی ناوی منداڵان تاكە لیژنەیە لە ناوچەكە كاری تۆماركردنی ناوی منداڵانە.

رای گەیاند، لەمساڵدا تۆماركردنی ناوی منداڵان بە ناوی نیشتمان و ناوی نەتەوەیی رووی لە زیادبوون كردووە.

ئاشكرای كرد، ناوی "سەرۆك" زۆر رووی لە زیادبوون كردووە ئەوەش وەك سیفەتێكی سەرۆكایەتیكردنی هەرێم لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە كە مایەی سەرنجی هاووڵاتییانە.

بەپێی ئامارێكی تایبەت كەدەست "وشە" كەوتووە، لەمساڵدا ناوی ئەو منداڵانەی كە "سەرۆك"یان لێ نراوە 50 منداڵی تێپەڕاندووە، بە زۆری پاش دەستپێكی راگەیاندنی پرۆسەی ریفراندۆم ئەو ناوە رووی لە زیادبوون كردووە .

گەرمیان / سەبری هۆرینی



وشە - سلێمان تاشان