دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر "له‌یدی گاگا" ئه‌ستێره‌ی جیھانی گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه، ئێسته بڕیارێكی ده‌ركرد.
كۆمپانیای "لایڤ نیشن" كه به‌رپرسه له ڕێكخستنی كۆنسێرتی گۆرانییه‌كانی "له‌یدی گاگا"، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕای گه‌یاندووه، كه ژنه ھونه‌رمه‌ند ناتوانێت به‌شداری ئه‌و ئاھه‌نگانه بكات له وڵاتانی ئه‌وروپا كه له ماوه‌ی ڕابردوو پلانیان بۆ دانابوو، به‌ھۆی ئه‌و ئازاره تونده‌ی له جه‌سته‌یدا ھه‌یه و ناتوانێت گۆرانی بڵێت له‌به‌ر ئه‌وه كۆنسێرته‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌پێی ھه‌واڵی ماڵپه‌ڕه جیھانییه‌كان ڕۆژی دووشه‌م، ژنه ھونه‌رمه‌ند به‌ھۆی ئازارێكی توند له جه‌سته‌ی به تایبه‌تی ھه‌ردوو ڕانه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و چاره‌سه‌ری وردی پزیشكی بۆ ئه‌نجام درا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو ئاشكرای كرد كه به ده‌ست نه‌خۆشی خه‌مۆكی ده‌ناڵێنێت، بۆیه دوای ئه‌وه بڕیاری دا به‌شداری كۆنسێرته‌كه نه‌كات.
له‌یدی گاگا گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناسراو له دنیادا، له ساڵی 1986 له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له دایك و باوكێكی ئیتالی هه‌یه و دایكێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه، له ساڵی 2006 ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه، ساڵی 2008 خه‌ڵاتی باشترین سه‌ماكه‌ر و گۆرانیبێژی وه‌رگرتووه.