باسكال وێنه‌ی هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

:: PM:09:37:19/09/2017 ‌
گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی (باسكال مه‌شعه‌لانی)، له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بووه‌ته‌ باسی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌كانی جیهان.

باسكال مه‌شعه‌لانی، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك خۆی جوان نییه‌ و منداڵه‌كه‌شی له‌ خۆی ده‌چێت جوانییه‌كه‌ی، وێنه‌كان له‌ ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی گیراوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌شی هه‌یه‌، به‌ڵام جوانییه‌كه‌ی هه‌ر له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ به‌ سیحری جوانی ناوی ده‌به‌ن له‌ ناو هونه‌رمه‌نداندا.

باسكال ئێسته‌ ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین خانمه‌كانی لبنان، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ڕۆنی ئۆتۆمبیڵه‌وه‌ كردوه‌ و خاوه‌نی كوڕێكه‌، ئه‌م خاتوونه‌ له‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵییه‌وه‌ به‌ جوانترین و ورووژێنه‌رترین خانمی لبنان ناسراوه‌، له‌ زۆربه‌ی كلیپه‌كانیدا جلوبه‌رگی سه‌ماكه‌ره‌كان له‌به‌ر ده‌كات، خاوه‌نی ده‌نگێكی خۆشه‌ و هه‌واداری خۆی هه‌یه‌.







وشە - محەمەد میران