نەچوونی كۆتینیو بۆ بەرشەلۆنە خەتای بایرن میونشنی تێدابووە
رۆژنامەیەكی ئەڵمانی ئاشكرای كرد كە هەرەسهێنانی گرێبەستەكەی فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە هەبووە.
رۆژنامەی (بێڵد) ئاشكرای كرد: تۆماس مولەری ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن رۆلی سەرەكی هەبوو لە سەرنەگرتنی گرێبەستەكەی بەرشەلۆنە لەگەڵ كۆتینیو.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەدا: یانەی لێڤەرپوول پلانی داڕشتبوو گرێبەست لەگەڵ مولەر بكات بۆ ئەوەی شوێنی كۆتینیوی لە ریزی تیپەكەیدا پێ پڕ بكاتەوە.
بڵاویشی كردەوە: بایرن میونشن داواكارییەكەی یانەی لێڤەرپوولی فەرامۆش كردبوو و لەبەرامبەریشدا یانەی ئینگلیزییەكە رەتی كردبووەوە كۆتینیو بدات بە یانەی بەرشەلۆنە.
یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا هەوڵێكی زۆریدابوو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆتینیو و بەفەرمی چەندان دەستەوارەی ئاراستە كردبوو و دوایین دەستەوارەش 140 ملیۆن پاوەن بوو، بەڵام یانەی لێڤەرپوول سەرجەم داواكارییەكانی رەت كردبووەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم