دوای ئه‌وه‌ی نوێترین ڤێرژنی مۆبایلی ئه‌پڵ هاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران، چه‌ند كێشه‌یه‌كی بۆ به‌كارهێنه‌رانی سناپچات دروست كرد، كۆمپانیای سناپچات به زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ی كرد.
دوێنێ 19ی ئهیلوول سه‌عات هه‌شتی ئێواره، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیای ئه‌پڵ نوێترین ڤێرژنی ios 11ی بڵاو كرده‌وه، ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ش چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی و گۆڕانكاری له دیزاین و به‌كارهێناندا پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ كرد، یه‌كێك له‌م نوێكارییانهش ڤیدیۆكردنی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سناپچات ته‌نیا ده‌یتوانی له‌و حاڵه‌تانه ئاگادارت بكاته‌وه كه یه‌كێك وێنه‌ی ستۆرییهكهت لای خۆی سكرینشۆت ده‌كات، ئه‌م ڤیدیۆكردنهی شاشه‌كه له ئایفۆندا، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕووبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌رانی سناپچات كرده‌وه، له دوێنێوه چه‌ندان كه‌س ده‌ستیان به ڕاگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیان له سناپچات كرد، داوایان كرد به زووترین كات ئه‌م بارودۆخه‌یان بۆ چاره بكرێت.
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش دوو سه‌عات دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ios 11 كۆمپانیای سناپچات ڤێرژنی نوێی پێشكه‌ش به به‌كارهێنه‌رانی كرد، ئه‌ویش چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له كێشه‌ی سیسته‌م و زیادكردنی ئه‌و داواكارییه بوو كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانییه‌وه لێی كرابوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێك به مۆبایلی ئایفۆن سیسته‌می ios 11 ڤیدیۆی شاشه‌كه‌ی بكات و سه‌یری وێنه‌ی سناپچاتی تۆ بكات، لای تۆ به هێمای سكرینشۆت ئاگادار ده‌كرێیته‌وه، دوور ده‌بیت له هه‌موو كێشه‌یه‌ك.
ئه‌مه‌ش چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی ڤیدیۆكردنی شاشه‌یه له ios 11: