زانایان و پسپۆڕانی بواری جوانكاری و پزیشكانی بواری پێست، جۆره ڕۆنێك ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ده‌بێت بۆ پێست به‌كاری بێنن و سوودی زۆریشی هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی زیبكه و پاڵه‌كانی سه‌ر ده‌موچاو، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كه‌ی ھاوشێوه‌ی ماده پاككره‌وه‌كانی پێستی ڕووخساره.
به‌پێی چه‌ند هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كانه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، شێلانی پێست به بڕێك له زه‌یتی زه‌یتوون كاریگه‌ری وه‌ك ماده پاككره‌وه‌كانی پێسته، بۆ ئه‌م كرداره‌ش پێویستان به چه‌ند چركه‌یه‌ك ھه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی.
له دوای ئه‌م كاره پێویسته پارچه په‌ڕۆیه‌ك كه به ئاوی گه‌رم ته‌ڕ كرابێت به پێستی ڕووخسارتان بێنن، به به‌كارھێنانی ئه‌م ڕۆنه جار له دوای جار ھه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن پێستتان ڕه‌نگی گۆڕاوه و شوێنه‌واری ماكیاجی پێوه نه‌ماوه.
زه‌یتی زه‌یتوون كونه‌كانی پێست به قووڵایی له ماكیاج و پاشماوه ھه‌ڵواسراوه‌كان پاك ده‌كاته‌وه، چاره‌سه‌ری زیوانه ڕه‌شه‌كان ده‌كات و خانه مردووه‌كانیش له‌ناو ده‌بات، ھه‌روه‌ھا په‌ڕۆیه ته‌ڕه‌كه یارمه‌تی پاككردنه‌وه ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی زیان به پێست بگه‌یه‌نێت، ئه‌م ڕێیه له ماوه‌ی دوو ھه‌فته‌دا تاقی بكه‌وه، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی مه‌به‌ستانه به‌ده‌ستی ده‌ھێنن كه رووخسارێكی جوانه.