وێنە.. كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە زانكۆی هەولێری پزیشكی

:: PM:02:27:20/09/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سەرۆك و ڕاگر و مامۆستایانی زانكۆی هەولێری پزیشكی كەرنەڤاڵی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستانیان لە نێو تەلاری زانكۆكە لە هەولێر ساز كرد. دووپاتیان لەوە كردەوە كە لە ڕیفراندۆم دەنگیان بەڵێی سەربەخۆیی دەبێ و داوایشیان لە خەڵكی كوردستان كرد، 25ی مانگ لەسەر سندووقەكان دەنگ بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بدەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی هەولێری پزیشكی كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەم لە ژێر چاودێری سەرۆكی زانكۆی هەولێری پزیشكی د. دارا میران، كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی بۆ كوردستان لە ڕیفراندۆمی 25ی ئەم مانگە بە بەشداری ڕاگر و سەرۆك بەش و مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆكە و بەرپرسانی حزبی و پەرلەمانتاران ئەنجام درا.

كەرنەڤاڵەكە بە دروشمی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان و ئاشتی و ئاوەدانی و سەرخستنی زانست لە چوارچێوەی كوردستانێكی سەربەخۆ، بە ئاڵای كوردستان و دووپاتكردنەوە لە پشتیوانیكردنی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان دەستی پێ كرد.

سەرۆكی زانكۆ و ڕاگر و سەرۆك بەش و مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆی هەولێری پزیشكی لە میانەی كەرنەڤاڵەكە، جگەلەوەی سووربوونی خۆیان لەسەر پشتیوانی سەربەخۆیی كوردستان ڕاگەیاند، هاوكات داوایشیان لە خەڵكی كوردستان كرد بە دەنگی بەڵێ هەمووان لە ریفراندۆم بەشدار بن و داهاتوویەكی گەش بۆ نەوەكانی داهاتووی گەلی كوردستان دەستەبەر بكەن.

د. تۆڵە فــەرەج













وشە - باز ئه‌حمه‌د