دادوەرانی كۆیە: بە دەوڵەتبوونی كوردستان مەرجی یاسایی و دەستووری تێدایە

:: PM:02:54:20/09/2017 ‌
تا دێت پشتگیری بۆ سەربەخۆی كوردستان لە ناو توێژەكانی هەرێمی كوردستاتن زیاتر دەبێت و ئەمڕۆش تەواوی دادوەر و یاساناسانی كۆیە پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دووپات كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئەیلوول، لە بەردەم دادگای شارۆكەی كۆیە تەواوی دادوەر و یاساناسان ئامادە بوون و پشتگیری خۆیان بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بۆ سەربەخۆی ڕاگەیاند، لوقمان سدیق داواكاری گشتیی كۆیە بە "وشە" ی ڕاگەیاند، لە  ڕوانگەی باوەڕبوونمان بە بوونی مەرجە یاسایی و دەستوورییەكانی بە دەوڵەتبوونی كوردستان، ئەمڕۆ پشتیوانی خۆمان پیشان دا.
 
زیاتر گوتی، ئەمڕۆ بە كەرنەڤاڵێك پشتگیریكردنی دادوەران و داواكارانی گشتی و پارێزەران و فەرمانبەر و كارمەندانی دادگا و جێگرایەتی داواكاری گشی كۆیە بۆ پرۆسەی سەربەخۆیی و  دەنگدان بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی كوردستان دووپات كرایەوە.

حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.

 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم