جگه له‌وه‌ی پێویسته كه‌سێكی گونجاو هه‌ڵبژێریت تا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكه‌یت، ده‌بێت زۆر به باشی ئاگاداری باشترین و گونجاوترین كات بیت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز په‌شیمان نه‌بیته‌وه له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت، بڕیارێكی دروست بده‌یت، دڵنیا ببه‌وه له بوونی ئه‌م خاڵانه له خۆتدا، ئینجا هاوسه‌رگیری بكه.
هه‌ر كاتێك ئه‌م شتانه‌ت له خۆتدا به‌دی كرد، ئه‌وا هاوسه‌رگیری بۆت گونجاوه:
- كه‌سی به‌رامبه‌ر به باشی بناسیت: زۆر گرنگه له ره‌فتار و ڕه‌وشتی ئه‌و كه‌سه دڵنیا بیت كه به‌ته‌مای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، له حاڵه‌تی تووڕه‌یی، بێتاقه‌تی، دڵخۆشی و شكستهێنانی سه‌یری به‌رگه‌گرتنی بگره، دڵنیا به له‌وه‌ی ده‌توانی به‌رگه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سییه‌كانی بگریت.
- له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن قبووڵ بكه: هه‌ندێك كات له‌سه‌ر چه‌ند ڕه‌فتارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵتبژاردووه، ڕێك كه‌وتوون و پێت وایه زۆر باش ده‌یناسیت، به‌ڵام ده‌بێت گیانی له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتن زۆر به سروشتی له ناخت‌دا بچه‌سپێنیت، چونكه هه‌رچه‌نده كه‌سێك به باشی بناسیت، وه‌ك ئه‌وه نییه كه له‌گه‌ڵی ده‌ژی، ده‌بێ ئه‌مه قبووڵ بكه‌یت.
- ئاماده به بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكت خۆش بوێت: كاتێك فێر ده‌بیت كه‌سێكت خۆش بوێت، ئیتر چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بیت دوای خۆشویستنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بكه‌وی، خاڵێكی گرنگ له تۆدا بوونی ده‌بێت بۆ هاوسه‌رگیری.
- ئاماده به بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناو ماڵ: ده‌بێت خۆت فێر بكه‌یت كه هاوسه‌رگیری ته‌نیا كاتی پێكه‌نین و خۆشه‌ویستی نییه، پێویسته خۆت فێری كاروباره‌كانی ناو ماڵ، به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتن بكه‌یت.
- ئاماده به بۆ فێربوون: ده‌بێت كه‌سێكی كراوه بیت، توانای ئامۆژگاری وه‌رگرتن هه‌بێت، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشتر دووباره‌ت كردووه‌ته‌وه، قبووڵی بكه‌یت كه یه‌كێك لێت ڕابگرێت و ڕێ ڕاستییه‌كانت پیشان بدات.