نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه، له هه‌ندێك وڵات نرخه‌كه‌ی به‌رزه و له هه‌ندێك وڵاتی تر به پێچه‌وانه‌وه نرخه‌كه‌ی كه‌متره، بۆ نموونه له وڵاتێك ده‌توانیت به‌یه‌ك دۆلار دوو كیلۆگرام ئارد بكڕیت، له وڵاتێكی تر به یه‌ك دۆلار ده‌توانیت یه‌ك پارچه‌ی بچووك شیرینی بكڕیت.
له هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاتووه، ده‌توانیت به‌یه‌ك دۆلار له هه‌ندێك وڵاتانی دنیادا ئه‌م شتانه بكڕیت:
یه‌كه‌م – له هۆنگ كۆنگ یه‌ك كیسه‌ی گه‌وره‌ی نان.
دووه‌م – له هیندستان شه‌ش كووپ چا.
سێیه‌م – له ئوسترالیا دوو په‌رداخ شه‌ربه‌تی میكدۆناڵد.
چواره‌م – له ئیتاڵیا كووپێك قاوه.
پێنجه‌م – له مالیزیا 10 هێلكه.
شه‌شه‌م – له باكوری ئه‌فریقا دوو له‌فه‌ی ماكدۆناڵد.
حه‌وته‌م – له هۆندروس 11 مۆز.