توو به میوه‌یه‌كی به‌تام و چێژ داده‌نرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌ر میوه‌یه‌كی تر ده‌كرێت سوودی ته‌ندروستی هه‌مه جۆر بگه‌یه‌نێت به جه‌سته.
هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، میوه‌ی توو یه‌كێكه له خواردنه هه‌ره به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشی جه‌سته، هه‌روه‌ها توو ده‌كرێت هۆكار بێت بۆ نه‌هێشتنی نیشانه‌كانی پیری، رێگری و چاره‌سه‌ری زیپكه ده‌كات و ئه‌و به‌كتریایانه لا ده‌بات كه ده‌بنه هۆكار دروستبوونی زیپكه.
له هه‌مان كاتدا خواردنی توو هاوكاریت ده‌كات له باشكردنی ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت قژیان به‌هێز بێت ده‌كرێت ڕۆژانه توو بخۆن، هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.
هاوكاری ده‌كات له نه‌هێشتنی نیشانه‌كانی پیری به‌وه‌ی رێگه ده‌گرێت له سه‌رهه‌ڵدانی مووی سپی له قژدا، ئه‌وانه‌ی پێستیان چه‌وره له هه‌موو كه‌سێك زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به زیبكه هه‌یه، به‌ڵام توو كار ده‌كات له‌سه‌ر له‌ناو بردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ده‌بنه هۆی دروستبوونی زیپكه.
توو ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ریشاڵییه‌كان بۆیه هاوكاری باشكردنی ته‌ندروستیی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن ده‌دات، توو قژ به‌هێز ده‌كات چونكه ماده‌یه‌كی تێدایه كه هاوكاری گه‌شه‌پێدانی موو ده‌دات، هاوكار ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته و كۆڵسترۆڵ داده‌به‌زێنێت، بینین به‌هێز ده‌كات چونكه مولووله‌كانی خوێن فراوان ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته باشكردنی سوڕی خوێن و له ئه‌نجامدا بینینی چاو باش ده‌كات، مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.