هەولێر 50 هەزار ئاڵای كوردستان هەڵ دەكات

:: PM:05:44:20/09/2017 ‌
بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو كەرنەڤاڵێكی گەورە لە یاریگەی شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێر بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام بدرێت و تیایدا 50 هەزار ئاڵا ئامادەكراوە كە لەو ڕۆژەدا هەڵ بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئەیلوول، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە وەكالەت بە "وشە"ی ڕاگەیاند، 50 هەزار ئاڵای كوردستان ئامادە كراوە بۆ ئاهەنگی كەرنەڤاڵی سەربەخۆیی كوردستان.

زیاتر گوتی، لەلایەن قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر بە هاوكاری چەند كەسایەتییەكی شاری هەولێر، ئاڵاكان بۆ رۆژی ئاهەنگی كەرنەڤاڵە گەورەكەی هەولێر ئامادە كراوە.

حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.











وشە - سه‌رخێڵ هاشم