سبەی لە هەرێمی كوردستان كرایە پشوو

:: PM:05:47:20/09/2017 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی پێنجشەم لە تەواوی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئەیلوول، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی ڕاگەیاندووە كە بە بۆنەی رۆژی یەكی موحەڕەم، سەری ساڵی كۆچی و یادی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام، سبەی پێنجشەم 21ی ئەیلوول لە سەرجەم داودەزگەكانی حكوومەت دەبێتە پشووی فەرمی.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ڕای گەیاند، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین و  دەخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی كامەرانی و سەقامگیری بۆ كوردستان و هاتنەدێی ئاواتەكان و چارەسەری گرفتەكان.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنەكان و چەند بۆنەیەكی تر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی پشوو ڕادەگەیەنێت و لە ساڵێكدا چەندان ڕۆژی دامەزراوەكانی حكوومەت دەكەونە پشوو.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم