بارزانی: دەرگەی گفتوگۆمان دانەخستووە

:: PM:07:18:20/09/2017 ‌
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، بۆ چارەسەری كێشەكان دەرگەی گفتوگۆمان دانەخستووە و سەركردایەتی سیاسیی كوردیش سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئەیلوول، بە پێی هەواڵێكی میدیاكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەتەوە.

دوا بەدوای كۆبوونەوەكە بارزانی لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی یەكێتی ڕای گەیاندووە، بۆ چارەسەری كێشەكان دەرگەی گفتوگۆمان دانەخستووە و سەركردایەتی سیاسیی كورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.

بارزانی ڕای گەیاندووە كە بەدیلی وڵاتان جێگەی ریفراندۆم ناگرێتەوە و سەركردایەتی كورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لە كەرنەڤاڵێكدا كە سەتان كەس ئامادەی بوون بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان، ڕای گەیاند كە خەڵكی سلێمانی خۆشحاڵیان كردین و دڵنیابووم كە سلێمانی پێشەنگی خەبات و تێكۆشان دەبێ.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم