زۆرێك له ژنان له كاتی ڕۆیشتنیان به ڕێدا، زۆر له‌نجه‌ولاریان پێوه دیاره، پیاوانیش تا ئێسته له نهێنی ئه‌م جۆره ڕۆیشتنه به دروستی تێ نه‌گه‌یشتوون.
پیاوان پێیان وایه، ئه‌م جۆره ڕۆشتنه‌ی ژنان، بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رنجی پیاو بۆ خۆیان ڕابكێشن، به‌تایبه‌ت له‌و كچانه‌ی هێشتا هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، به‌م شێوه‌یه ده‌ڕۆن تا به‌م ناز و مه‌كره خۆیان لای پیاوان جوان و شیریرن بكه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا هۆكاری ئه‌م جۆره ڕۆیشتنه بۆ شتێكی سروشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی سۆزداری و خۆشه‌ویستی ڕاكێشانی له پشت نییه.
زانایان دوای چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه‌مه‌ر و سمتی ئافره‌تان به شێوه‌یه‌كی جیاواز له هی پیاو دروست بووه، كه‌مه‌ری ژنان له‌وه گه‌وره‌تره كه بۆ جه‌سته‌ی پێویسته، هه‌ر ئه‌م گه‌وره‌یییه‌ی كه‌مه‌ریشیانه وای كردووه له كاتی ڕۆیشتندا سمتیان بجووڵێ و له‌نجه‌ولاریان پێوه دیار بێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی قه‌ڵه‌وی و لاوازیی جه‌سته‌ی ژنان كه‌مه‌ریشیان ده‌گۆڕێت، بۆیه ئه‌م له‌نجه‌ولاره‌ش له كه‌سێكی قه‌ڵه‌و زۆر زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له كه‌سێكی لاواز.