چۆن كلسی ناو ئوتوو پاك ده‌كه‌یته‌وه‌؟

:: AM:11:03:21/09/2017 ‌

زۆر جار كاتێك ئوتووی جلوبه‌رگ به‌كار دێنین، ده‌بینین چه‌ند ورده‌ كلسێك دێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كونیله‌كانی هه‌وای ئوتووه‌كه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئوتووه‌كه‌ بۆ چه‌ند جلوبه‌رگێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، یان هێشتنه‌وه‌ی ئاو له‌ناویدا و ئه‌و كلسه‌ی دروست كردووه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارت بێت له‌ پیسبوونی جله‌كانت به‌هۆی ئه‌و كلسه‌وه‌، به‌ باشترین ڕێ پاكی بكه‌یته‌وه‌، ئه‌م هانگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌:

- كه‌مێك سركه‌ و بایكرۆبۆناتی سۆده‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه‌.

- پارچه‌یه‌ك قوماشی خامی سپی بهێنه‌ به‌و گیراوه‌یه‌ ته‌ڕی بكه‌، دواتر ئوتووه‌كه‌ت گه‌رم بكه‌ و پێیدا بهێنه‌ تا ته‌واوه‌تی پاك ده‌بێته‌وه‌.

- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد له‌ نێوانی ئاسنی ئوتووه‌كه‌دا هه‌ندێك كلس به‌جێ ماوه‌، به‌ گوێپاككه‌ره‌وه‌ و گیراوه‌كه‌ خاوێنی بكه‌وه‌.

- كه‌لوپه‌لی مه‌ترسیداری وه‌ك چه‌قۆ و مقه‌ست به‌كار مه‌هێنه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئوتووه‌كه‌ نه‌ڕووشێنیت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیشته‌وه‌ كون ببێت، دووباره‌ به‌كار نایه‌ته‌وه‌.

- شوێنی هه‌ڵگری ئاوه‌كه‌ جوان بشۆ، دواتر پڕی بكه‌ له‌ سركه‌، ئینجا بیكه‌ شوێنی خۆی و ئوتووه‌كه‌ داگیرسێنه‌، بۆ ماوه‌ی چوار خوله‌ك به‌جێی بهێڵه‌ تا سركه‌كه‌ بكات به‌ هه‌ڵم و پاك بێته‌وه‌.

- دوو سێ جار ئه‌م كاره‌ دووباره‌ بكه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نیا به‌ ئاوی خاوێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ بۆن و ده‌رمانی سركه‌كه‌ پاك بێته‌وه‌، ئاماده‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنان.

سه‌رچاوه‌/ مجه‌له‌توكی


وشە - ڕێناس شابان