زۆرێك له ژنان به‌ده‌ست تێكچوونی خۆراك و زوو پیسبوونی ناو سه‌لاجه‌كه‌یان له‌به‌ر زۆری پێداویستی ناوی ده‌ناڵێنن، ئه‌م شته‌ش ته‌نیا به ڕێكخستنێكی زیره‌كانه و جوان هه‌ڵگرتنی خۆراكه‌كان چاره ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی "
مجه‌له‌توكی" ئه‌م 10 ڕێگه‌ی پێشكه‌ش به ژنان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆراكه‌كانیان به باشترین شێوه هه‌ڵبگرن:
- په‌تاته، پیاز و سێ‌و، پێویستیان به‌ناو سه‌لاجه نییه، باشتر وایه له شوێنێكی شێ‌دار به خاوێنی هه‌ڵگیرێن تا زیاتر بمێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شوێنی هه‌ڵگرتنی په‌تاته تا تاریكتر بێ، زیاتر ده‌مێنێته‌وه.
- كاتێك شلیك ده‌كڕیت، پێویسته بیخه‌ته ناو قاپێكی پڕ له سركه و ئاو، تا ئه‌و میكرۆب و قوڕانه‌ی ناو كونیله‌كانی پاك ببێته‌وه، به‌م پاك ڕاگرتنه‌ش وای لێ ده‌كه‌یت ماوه‌یه‌كی زۆرتر بمێنێته‌وه.
- هێلكه له‌ناو سه‌لاجه هه‌ڵبگره، ئه‌گه‌ر زانیت ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناویدا به‌جێی ده‌هێڵیت، باشتر وایه یه‌ك گۆشه‌ی بچووكی چینه ره‌قه‌كه‌ی بشكێنیت، پاشان كه‌مێك خوێی پێدا بكه‌یت.
- هه‌موو جۆره‌كانی سه‌وزه، به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتوون و هه‌ڵگرتنی له‌ناو به‌فرگری سه‌لاجه‌كه‌تدا، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌مێنێته‌وه.
- بۆ ئه‌وه‌ی مۆز له ڕه‌شبوونه‌وه و ترشان بپارێزیت، هه‌ر مۆزێك به نایلۆنی پارێزه‌ری خۆراك بپێچه‌وه و له‌ناو سه‌لاجه‌كه‌ت دایبنێ.
- كاهوو، قه‌ڕنابیت و بروكلی له پارێزه‌ری ئه‌له‌منیۆم بپێچه، دواتر بیخه ناو سه‌لاجه و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه.
- سێ‌و ده‌توانی له‌ناو سه‌لاجه هه‌ڵگریت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بیت پێش هه‌موو شتێك، سێوه خراپبووه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر هه‌ڵنه‌گریت، چونكه زیانیان پێ ده‌گات و تێك ده‌چن.
- گێزه‌ر له‌ناو ده‌فرێكی پڕ له خۆڵ، له شوێنی تاریك هه‌ڵده‌گیرێت.
- ته‌ڕه‌پیاز له‌ناو ئاودا هه‌ڵگره، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ماوه بمێنێته‌وه.
- قۆخ لەناو ورە پیاز و ئاو هەڵبگیرێت، بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە ترشان دەپارێزرێت.