دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران كه وڵاتانى 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران 14ى ئایاری 2015 له ڤیه‌نناى پایته‌ختى نه‌مسا له‌سه‌ری رێككه‌وتن، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ى توندیان له رێككه‌وتنه‌كه گرت و ئێرانیان تۆمه‌تبار كرد به پابه‌ند نه‌بوون به بڕگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه.
دیارترین خاڵى رێككه‌وتنه‌كه‌ى وڵاتانى 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌ڵگرتنى سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران بوو به‌رامبه‌ر به په‌ره‌پێنه‌دانى پڕۆژه‌ى ئه‌تۆمییه‌كه و دروستنه‌كردنى مووشه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێران و رازیبوونى به سه‌ردانى شاندی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى بۆ وزه‌ى ئه‌تۆمی بۆ كووره ناوه‌كییه‌كانى ئێران.
تره‌مپ: بڕیاری كۆتا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمی ئێران دراوه
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له گوتاری ساڵانه‌ى خۆیدا له خولى 72ى كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاند، له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران گه‌یشتووه‌ته بڕیاری كۆتا، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بڕیاره‌كه ئاشكرا بكات و گوتى "رێككه‌وتنه‌كه جێى نیگه‌رانى ئه‌مه‌ریكایه و نابێت به‌مجۆره بمێنێته‌وه".
ئه‌و قسانه‌ى تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانَكردى كه باره‌گاكه‌كه‌ى له شاری نیویۆركه.
پاشان ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم راپۆرتێكى له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه خسته‌ڕوو, یوكیا ئامان‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى كرده‌وه ئێران به ته‌واوی پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ریكس تیلرسون وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه ئێران خۆى ده‌دزێته‌وه له جێبه‌جێكردنى ته‌واوى رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام قورسه بگوترێت پێشبینى به‌شداربووانى رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران به ته‌واوه‌تى هاتبێته‌دی، ره‌نگه له رووى ته‌كنیكى ئێران ته‌واو پابه‌ند بووبێت، به‌ڵام له مه‌وداى درێژ بێگومان نه‌خێر.
تیلرسون روونیكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ به وردی تاوتوێى رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌كات به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا بێت، بۆیه ده‌بێت رێككه‌وتنه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه.
تیلرسون ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه به‌مجۆره‌ى ئێسته‌ى بمێنێته‌وه، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێته‌وه، به تایبه‌ت چاره‌نووسی هه‌ندێك خاڵى ناو رێككه‌وتنه‌كه دیار نییه كه ماوه‌ى بۆ ده‌ستنیشان كراوه، دیار نییه دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى جێبه‌جێكردنى چیى به‌سه‌ر درێت، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه و ره‌نگه ببێته په‌رده‌یه‌ك بۆ پێشخستنى به‌رنامه‌ى ناوه‌كی ئێران
ناتانیاهۆ: ده‌بێت هه‌مواری رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ بكرێت
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رای گه‌یاند، ده‌بێت ده‌ستكاری خاڵه‌كانى رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت و بۆ رزگاربوون له‌و خاڵانه‌ى به تێپه‌ڕبوونى كات پابه‌ندی ئێرانی له‌سه‌ر نامێنێت و ره‌ت ده‌بنه‌وه كه ئه‌و خاڵانه هاوكار ده‌بن ئێران په‌ره به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بدات.
ناتانیاهۆ له گوتاری ساڵانه‌ى خۆیدا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایكرد رێككه‌وتنه‌كه یان ره‌ت بكرێته‌وه، یانیش هه‌موار بكرێته‌وه و چاكسازی تێدا بكرێت.
هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى له ئێران كرد كه ئه‌گه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی له سووریا یان لبنان دامه‌زرێنێت و بیه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ریای سپى ناوه‌ڕاست. گوتى "له‌مه‌دا ئیسرائیل به ته‌نیا نییه، به‌ڵكو وڵاتانى عه‌ره‌بی دۆستیش له‌گه‌ڵماندان به‌تایبه‌ت میسر و ئوردن".
رووسیا: چاوخشاندنه‌وه به رێككه‌وتنه‌كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى لێده‌كرێت
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى پشتگیری له پلانێكى كاری هاوبه‌ش ده‌كات له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران كه ئه‌ویش زیاتر مه‌به‌ست لێى جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌یه وه‌ك خۆی.
قسه‌كانى سێرگی لاڤرۆڤ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دێت كه وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى 5+1 له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دێت.
فڕه‌نسا: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه بێ خستنه‌ڕووى شوێنگره‌وه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌بێت
ئیمانویل ماكرون سه‌رۆكى فڕه‌نسا ده‌ڵێ ده‌بێ هه‌مووان پابه‌ند بن به بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى چه‌كی ئه‌تۆم، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كراوه، بۆیه ئێران ده‌بێت بیسه‌لمێنێ كه چه‌كی ئه‌تۆمى نییه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئێسته بێ خستنه‌ڕووی شوێنگره‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌بێت، بۆیه پێویسته رێز له رێككه‌وتنه‌كه بگیرێت به‌و پێیه‌ى رێككه‌وتنێكى به سووده.
ئێران: ئێمه لایه‌نى یه‌كه‌م نابین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه
حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌بێت و لایه‌نى یه‌كه‌م نابێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى.
رووحانى له میانى پێشكه‌شكردنى گوتاری ساڵانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له كۆبوونه‌وه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه جێى داخه رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه به بۆنه‌ى هاتنى كه‌سانى تازه بۆ دنیاى سیاسه‌ت (زیاتر مه‌به‌ست لێى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه)، بۆیه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى وا ده‌كات دنیا هه‌لێكى شیاو له ده‌ست بدات. گوتى "ئێران وه‌ڵامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه پێشێل بكات. ده‌بێت دۆناڵد تره‌مپ داواى لێبوردن له گه‌لى ئێران بكات".
ئه‌مه‌ریكا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌دات
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كه‌ناڵى (NBC)ى ئه‌مه‌ریكی كه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نیازی هه‌یه رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
به‌پێى راپۆرته‌كه، تره‌مپ پێش 15ی تشرینى دووه‌م بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دانیشتنێكى كراوه بۆ یاسا داڕێژه‌رانى ئه‌مه‌ریكی بۆ ماوه‌ى 60 رۆژ ده‌كرێته‌وه، كه ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا بگه‌نه بڕیارێك بۆ دووباره سزا خستنه سه‌ر ئێران كه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵگیراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى (NBC) ده‌ڵێ تره‌مپ ئه‌و دۆخه‌ى ئێسته وه‌ك خۆی قبووڵ ناكات و تاوتوێى بژارده‌ى تر ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش 90 رۆژى بۆ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان داناوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران.