به‌رپرسی ده‌زگه‌ی زانیاری یه‌كێتی لاهور تاڵه‌بانی هێزی به‌ره‌و كه‌ركووك جوڵاندووه بۆ ڕێگری كردن له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌مێك پێش ئێسته گه‌یشته كه‌ركووك و ڕێگر ده‌بێ له‌و هه‌وڵه‌ی ده‌یه‌وێ ریفراندۆم له كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌درێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لاهور تاله‌بانی هێزی به‌ره‌و شاری كه‌ركووك جوڵاندووه به‌و ئامانجه‌ی ڕێگه بگرێ كوردستانیان ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له ڕیفراندۆم بده‌ن و ڕێگه له‌و پرسه نیشتمانییه بگرێ كه هه‌موو كوردستانیان دوور له حزبایه‌تی به جۆش و خرۆشه‌وه پێشوازی لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی دا، كه‌مێك پێش ئێسته كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگیری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشتووه‌ته كه‌ركووك و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌وه‌ستێته‌وه كه له‌لایه‌ن لاهوره‌وه كار ده‌كرێ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆم له شاری كه‌ركووك و كۆسره‌ت ڕه‌سول سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه نیشتمانییه له كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاره دووسبه‌ی دووشه‌م كوردستانیان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و له پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگی خۆیان بده‌ن و بڕیار له داهاتووی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام لاهور تاله‌بانی دژ به خواستی گه‌لی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێ و هێزی جوڵاندووه بۆ ڕێگری له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له شاری كه‌ركووك، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕهسوولهوه به ته‌واوی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و قبووڵكراو نییه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له شاری كه‌ركووك كرده‌وه و لقی كه‌ركووكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستانیش ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه لۆجستییه‌كان ته‌واوبوون.