ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به فه‌رمی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له كه‌ركووك ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێ داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین، سبه‌ی بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به به‌ڵێ ده‌نگی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بده‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاتووه، لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركووك و پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان و پاراستنی خاك و ژیانی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌مان و دوورخستنه‌وه‌یان له هه‌ر مه‌ترسیه‌كی نه‌خوازراو، هاوكات به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونی وڵاتانی هه‌رێمی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ولاته زلهێزه‌كان،پێمان باش بوو پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاوتر دوابخرێت، كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و دڵنیایی بۆ بڕه‌خسێنین تاوه‌كو ئاوات و دروشمی یه‌كێتیه‌كه‌مان بۆ مافی چاره‌ی خۆ نوسین و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبێنین.
ئاماژه‌ی داوه، به‌ڵام لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه له ته‌واوی كوردستان به كه‌ركووك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانه‌وه،ئێمه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین،وه‌ك چۆن له ڕابردوودا كه مێژوو شاهێده یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ر له دروست بونی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌شه‌ڕی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشه‌وه ڕووبارێك خوێنمان له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا به‌خشیوه و یه‌كێتی خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی شه‌هیده و حزبی شه‌هیدانی كوردستانه،بۆیه هه‌رگیز سازشمان نه‌كردووه له‌سه‌ر خاك و پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و بۆ ئاینده‌ش به‌هه‌مان گیان و سورتر و مكوڕتر ده‌بین بۆ به‌دیهاتنی خه‌ونه وه‌دی نه‌هاتووه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌قامگیری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركووك هاتووه، جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك، لێره‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین پابه‌ند ده‌بین به بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا،بۆیه داواكارین له‌ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركووك و سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ڕوو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ڵێ بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
جێی باسه ئێواره‌ی دوێنێ شه‌موو مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبه كوردستانییه‌كان كۆبووه‌وه و پێی ڕاگه‌یاندن، یه‌كێتی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له كه‌ركووك نییه و ڕێگریش له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ده‌كات، به‌ڵام دوای چوونی كۆسره‌ت ڕه‌سول و بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و ئێسته دووپات له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.