مه‌شاری ئه‌لزایری، نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی سعوودیه‌یه و له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوبانگێكی زۆری هه‌یه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له‌سه‌ر كوردستان نووسیوه و سه‌رنجی له‌سه‌ر گوتاره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوه كه ده‌ڵێ، كورد نازانن ده‌وڵه‌تداری بكه‌ن، ئه‌ویش ده‌یه‌وێ وه‌ڵام بداته‌وه، ئایا به‌ڕاست كورد نازانن!
"وشه" وتاره‌كه وه‌ك خۆی وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانی كوردی:
كوردی عێراق به سه‌ركردایه‌تیی ڕابه‌ر مه‌سعوود بارزانی، سووربوونی خۆی هه‌تا كۆتا سه‌لماند و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یان له عێراق ئه‌نجام دا كه ده‌یانه‌وێ ببنه وڵاتێكی ته‌واو ئازاد. ئه‌م هه‌نگاوه گه‌وره‌یه وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، بوومه‌له‌رزه‌ی له سیاسه‌تی ناوچه‌كه دروست كرد و شڵه‌ژاندی، وه‌ك دیاره كورد پشتیوانێكیان بۆ هه‌نگاوه‌كه‌یان له هاوپه‌یمانانیان وه‌ك واشنتن، له‌نده‌ن، پاریس، ڕیاز و قاهیره نه‌بینی و هه‌موویان ئامۆژگاریی هه‌ولێریان كرد، به دانایی بڕیار بدات و هه‌ڵی بگرن بۆ كاتێكی تر، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش دوور نه‌كه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر په‌رشوبڵاو نه‌بنه‌وه.
به‌ڵام توركیا و كۆماری خومه‌ینیی ئێرانی به زمانی هه‌ڕه‌شه قسه‌یان كرد و شمشێری بریقه‌داریان ڕووه و كورد كرد! لێره ده‌مه‌وێ سه‌رنج له‌سه‌ر توركیا بده‌م.
ڕۆژی دوای ڕیفراندۆمه‌كه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا گوتی، كوردی عێراق نازانن ده‌وڵه‌تداری بكه‌ن، سه‌رۆكی كوردستانی به خائین وه‌سف كرد و گوتی تا دوا ساته‌كانیش باوه‌ڕمان نه‌ده‌كرد ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات!
ئه‌وه‌ی سه‌یره به‌لامه‌وه، جگه له‌وه‌ی كورد به جۆره بوونه‌وه‌رێك داده‌نێ كه توانای ده‌وڵه‌تدارییان نییه، ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر بارزانی په‌شیمان نه‌بێته‌وه، ئه‌وا تووشی عه‌یبه‌ی مێژوو ده‌بێ، چونكه ناوچه‌كه ده‌خاته ناو شه‌ڕێكی ئاینی و مه‌زه‌وییه‌وه!" ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه‌ی بۆڕییه نه‌وته‌كانی كردووه و به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆی ئابووری ده‌كات.
ده‌مه‌وێ پرسیارێك له سه‌رۆكی توركیا بكه‌م، ئه‌و ده‌ڵێ بارزانی ناوچه‌كه ده‌خاته ناو شه‌ڕێكی ئاینی و مه‌زه‌وییه‌وه، نازانم چۆن ئه‌و قسه‌یه ده‌كات، بۆچی كورد مسوڵمان نین، ئه‌ی بۆچی سوننه نین؟ مه‌به‌ستت چییه شه‌ڕی ئاینی و مه‌زه‌وی؟ كه‌واته ئه‌و ئابڵووقه ئابوورییه‌ی ده‌یكه‌یته سه‌ریان، سته‌مێكی گه‌وره نییه له گه‌لێكی مسوڵمان و سوننه؟
پرسیارێكی تریش له ئه‌ردۆغان، تۆ ده‌ڵێی كورد نازانن ده‌وڵه‌تداری بكه‌ن، ئه‌ی باشه ئیخوان موسلیمین و جه‌بهه‌ی نوسڕه كه به پێودانگه‌كان تیرۆریستن و ئێوه پشتیوانیان ده‌كه‌ن، له ده‌وڵه‌تداری زۆر ده‌زانن؟
لۆژیك و زانینی هه‌ڵبژاردنی شته‌كان بنه‌مای دانایی و ده‌سه‌ڵاتن، ئایا ئێوه‌ن كه نایزانن یان كورد؟