سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته وڵاتان بزانن بۆچی كوردستان بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی داوه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به تۆمه‌ته‌كانیان له‌سه‌رمان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه و میدیاكانی وڵاتی توركیا ئه‌نجام دا و تێیدا باسی له هه‌نگاوه‌كانی دوای ڕیفراندۆمی كرد و سه‌ره‌تاش پێی گوتن، پێویسته وڵاتانی دراوسێ و هه‌موو وڵاتانی ده‌ره‌وه بزانن ئێمه بۆچی هه‌نگاوی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییمان هه‌ڵبژارد و بۆچی ده‌مانه‌وێ له عێرا جیا بینه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به تۆمه‌ته‌كانیان بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن عێراق و ئێران و توركیاوه به شێوه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، له‌كاتێكدا ئێمه زیاتر له 20 ساڵه سه‌لماندوومانه هۆی سه‌قامگیرین له ناوچه‌كه‌دا و وه‌ك فاكته‌ری سه‌قامگیریش ده‌مێنینه‌وه و هیچ هۆیه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه نابینم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، ئێمه ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییمان ئه‌نجام دا و گه‌ل بڕیاری خۆی داوه، ئینجا كاتی ئه‌وه‌یه له ڕێی گفتوگۆوه له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ڕیفراندۆمه گفتوگۆ و دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕای گه‌یاند، ئه‌وان هه‌رگیز دان به ئه‌نجامی ڕیفراندۆمهكهدا نانێن و له‌باره‌ی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كۆ نابنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌م (25ی ئهیلوول)، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌شدارییان له ڕیفراندۆم كرد و به پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان، ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به ڕێژه‌یه‌كی فراوان سه‌ركه‌وتووه و له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتا، كوردستان ڕوو له دانوستانه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست پێ بكات.