رووداوێكی تەقینەوە لە بازیان پێنج قوربانی لێ‌ كەوتەوە

:: PM:08:26:27/09/2017 ‌
لە كارگەیەكی‌ توانەوەی‌ ئاسن لە سنووری‌ شارەدێی بازیان تەقینەوەیەك ڕووی دا و بەو هۆیەوە كەسێك گیانی‌ لە دەست دا و چوار كرێكاری تریش بریندار بوون كە سەرجەمییان هیندستانین.

ئێوارە ئەمڕۆ چوارشەم 27ی ئەیلوول، رائید ئیقبال عەلی‌ گوتەبێژی‌ پۆلیسی‌ شار و شارۆكەكانی‌ سلێمانی‌ بە "وشە"ی ڕاگەیاند، تەقینەوەیەك لە كارگەی‌ "سلێمانی‌ ستیل" رووی داوە و بەو هۆیەوە پێنج هاووڵاتیی بوونەتە قوربانی و یەكێك لەوانە گیانی لەدەست داوە.

زیاتر گوتی، كارگەكە تایبەتە بە تواندنەوەی‌ ئاسن و لە كورەی‌ كارگەكە تەقینەوەكە رووی داوە بەهۆی زۆر گەرمبوونی پارچەیەك ئاسنەوە.

ڕوونی كردەوە كە ئەو كرێكارانەی بوونەتە قوربانی سەرجەمیان هندستانین و ئێستە تەرمی ئەو كرێكارەی گیانی لەدەست داوە لە پزیشكی دادوەرییە، تیمەكانی‌ بەڵگەی‌ تاوان لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و هۆكارەكەی دەكەن.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم