ئەو ورچەی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دەردەكەوێت، ناوی "ستیپان"ە، لە وڵاتی رووسیا یەكێكە لە ورچە زۆر بەناوبانگە كەویكراوەكان.
هەر بۆیە ئەو كچ و كوڕەی لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەون، كە هاووڵاتیی رووسیایی دانیشتووی شاری مۆسكۆی پایتەختن، بڕیاریان داوە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكان ئەو ورچە بەناوبانگە ئامادە بێت و لەو میانەیەشدا ژمارەیەكی زۆر وێنەیان لەگەڵ ورچەكەدا گرتووە.
هاوكات ئەو دوو هاوسەرە، ئامادەبوونی ئەو ورچە لە ئاهەنگەكەیاندا بە یادگارییەكی ئێجگار خۆش و سەرنجڕاكێش هەژمار دەكەن و رایان گەیاندووە كە هەرگیز بیریان ناچێتەوە.
سەرچاوە: سپوتنیك