ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ى ئه‌یلوول، كۆبوونه‌وه‌ى بچووككراوى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ریفراندۆم ئه‌نجام درا، بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌سه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم و شاندى كوردستانى بۆ به‌غدا، له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" ئاشكرای كرد كه سبه‌ى یه‌كشه‌م یه‌كى تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى باڵاى ئه‌نجوومه‌نى ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى بچووككراوه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆتای هات و گفتوگۆ له‌سه‌ر بژارده‌كان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی سه‌ماحه‌تى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عی باڵاى شیعه‌كان و ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆمار و ئه‌وانى تر كراوه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و خۆمان به دوور بگرین له گرژی.
له‌باره‌ى پرسی ئه‌نجامى ریفراندۆم و گفتوگۆكانى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، سه‌عدى دووپاتى له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌كردایه‌تى كوردی پێداگره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانه به گفتوگۆ.گوتى "سێ ملیۆن خه‌ڵك زیاتر ده‌نگی داوه، بۆیه له ده‌سه‌ڵاتى كه‌س نییه لێى پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵكو گفتوگۆكانى داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌نجامى ریفراندۆمه‌كه ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نى به‌رامبه‌ر".
رۆژى 25ى ئه‌یلول 2017 له باشووری كوردستان ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ى كوردستان له عێراق ئه‌نجامدرا و تێیدا 93%ى خه‌ڵك به به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه له عێراق دا.