هۆكاری زۆر بۆ ئه‌نجامدانی خیانه‌ت له نێوان ژن و مێرد و له‌لایه‌ن هه‌ردوولادا هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له زانكۆیه‌كی به‌ریتانیدا ئه‌نجام دراوه، هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ خیانه‌ت له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می مێرده‌كانیان له به‌خشینی دیاری پێیان.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه كه ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خیانه‌تكردن و ساردبوونه‌وه‌ی ژنان له پیاوه‌كانیان، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆ كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی سۆزداری ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕێژه زۆره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێشكه‌ش نه‌كردنی دیاری پێیان، ئه‌مه‌ش له‌و ژنانه‌دا زیاتره كه مێرده‌كانیان خاوه‌نی دارایییه‌كی باشن و له توانایاندا هه‌یه هه‌موو هه‌فته و مانگێك دیارییه‌كی بچووك تا گه‌وره‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌می یان ڕه‌زیلی، نایكه‌ن.
له توێژینه‌وه‌كه‌شدا به شێوه‌یه‌كی پارێزراو %69 ژنان ئاشكرایان كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی وازهێنان یان گرنگیدان به پیاوێكی تر و خیانه‌ت له مێرده‌كانیان، كه‌مته‌رخه‌می مێرده‌كانیان بووه، ساڵی جارێكیش دیاری‌یان پێشكه‌ش نه‌كراوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان هۆكاری تری وه‌ك، ڕه‌زیلی، كه‌مته‌رخه‌می، دڵپیسی، كه‌می لایه‌نی سۆزداری و گرنگی پێنه‌دان، ئه‌گه‌ری خیانه‌تكردن و ساردبوونه‌وه‌ی ژنان هه‌یه له مێرده‌كانیان، به‌ڵام به‌خشینی دیاری هۆكارێكی سه‌ره‌كی و باوه، ده‌توانرێت به دیاری به‌خشین هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی تر چاره‌سه‌ر بكرێت.