پەرلەمانتارێكی كوردستان كۆچی دوایی كرد

:: PM:04:11:17/10/2017 ‌
كەمێك لەمەوبەر شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان گیانی لەدەستدا.

شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی دوێنی دووشەم 16ی تشرینی یەكەم لە ڕێگەی كەركووك – هەولێر خۆی و شۆفێرەكەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو بێ‌ هۆشبوون.

كەمێك لەمەوبەر كەسێكی نزیكی شوان قەڵادزەیی  بە "وشە"ی راگەیاند کە سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم