سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: PM:04:44:17/10/2017 ‌
بڕیارە سبەی چوارشەم 18ی تشرینی یەكەم پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، ئەوەش دوابەدوای ئەوەی كە شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێكدا دانیشتنەكەی دواخستبوو.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی تشرینی یەكەم، محەمەد عەلی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە.

زیاتر گوتی، بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان وەك خۆیەتی و بڕگەی یەكەم تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان و بڕگەی دووەمیش تایبەت دەبێت بە باسكردنی هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان.

ئەوە لەكاتێكدایە كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردن چاوەڕوانی ئەو دانیشتنەی پەرلەمان دەكات.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم