گۆیژە و ئەزمەڕ لە كچ و كوڕانی سلێمانی قەدەغە دەكرێت
دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشنیازێك بۆ پارێزگاری سلێمانی بەرز دەكاتەوە و داوای قەدەغەكردنی شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ لە كچان و كوڕان دەكات، ئەگەر گرێبەستی هاوسەرگیریان نەبێت.
ئەمڕۆ سێشەم 17ی تشرینی یەكەم، نووسراوێكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڵاو كراوەتەوە كە تێیدا پێشنیازی بۆ پارێزگای سلێمانی كردووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی دروستبوونی كێشەی زۆر لە شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ، دادگا دوو پێشنیاز دەكات.
لە پێشنیازەكەدا هاتووە، مەفرەزەیەك دابنرێت كە ڕێگری بكرێت لە كوڕان و كچان كە بێ گرێبەستی هاوسەرگیری بەرەو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ دەچن یان ئێواران بە دواوە تا بەیانییەكەی قەدەغەی هاتوچۆ لەو شوێنە بكرێت.
واتە بەشێوەیەكی گشتی ڕێگری بكرێت لەو جۆرە كەسانەی "كچان و كوڕان" كە بەتەنیا بچنە سەر شاخەكەوە. ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر چەندان ڕووداوی كوشتنی ژنان و كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لە شاخەكەوە ڕووی داوە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم