خەڵك رێگری لە رادەستكردنی مەرزی پەروێزخان دەكات

:: PM:06:13:17/10/2017 ‌
 
ئەمڕۆ سێشەم هێزەكانی حەشدی شەعبی هەوڵیان دا پێشڕەوی بكەن بۆ نێو مەرزی پەروێزخانەوە، بەڵام لەلایەن هاووڵاتییانەوە رێگەیان پێ نەدرا و بەردبارن كران.
 
ئارام حەسەن، بەرپرسی راگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، بە"وشە"ی راگەیاند، تەواوی ئەو زانیارییانەی باسیان لەوە كرد كە گوایە چەكدارانی حەشدی شەعبی چوونەتە مەرزی پەروێزخانەوە دوورە لە راستییەوە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن داگیركردنی ئەو مەرزەیان بڵاو كردبووەوە، بەڵام ئەو هەواڵە دووربووە دووربوە لە راستییەوە و ئاگەدار نین لەوەی هاتبن و گەڕێنرابنەوە.

هاوكات ژمارەیەك گەنج خۆبەخشی كەلار دووپاتیان كردەوە كە لەنێوان كەلار و مەرزەكەدا رێگەیان لە پێشڕەوی چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووە.

حەسەن محەمەد یەكێك لەو گەنجانە بۆ"وشە" ئاشكرای كرد كە بە زەبری بەرد و خۆپێشاندان رێگەمان  نەداوە چەكدارانی حەشدی شەعبی بچنە مەرزەكەوە.
 
لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی باڵای ئیدارەی گەرمیان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد كە یەكێتی رێككەوتووە كە مەرزەكە بدرێتە حەشدی شەعبی، بەڵام خەڵك رێگەی نەداوە.
 
گەرمیان/ سەبری هۆرینی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل