ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تان به خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندی بێت، یان وه‌ك سه‌رده‌می كۆن به ڕێكه‌وت یه‌كترتان ناسیبێت و هاوسه‌رگیری بكه‌ن، پێویسته له‌سه‌رتان پێش ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بنێن، قسه له‌سه‌ر چه‌ند شتێكی تایبه‌ت به ژیانی داهاتووتان بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی دوای دوای هاوسه‌رگیری، تووشی په‌شیمانی و نه‌زانینی ڕابردوو نه‌بن، سه‌ره‌تا ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت باس بكه:
_ پێویسته قسه له‌سه‌ر داهاتووی هاوسه‌رگیریتان و منداڵ به‌خێوكردن بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان له ڕا و بۆچوونی یه‌كتر شاره‌زا بن و تووشی هه‌ڵه نه‌بن.
_ ئه‌و شێوازه‌ی ده‌تانه‌وێت خۆشه‌ویستییه‌كه‌تانی پێ سه‌ر بخه‌ن، داواكارییه سۆزدارییه‌كانتان له یه‌كتر.
_ چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له كاته جیاوازه‌كان وه‌ك تووڕه‌یی، شكستخواردن، بێتاقه‌تی، بێ ئومێدی، دڵخۆشی و هه‌ژاری.
_ ڕێژه‌ی ئه‌و ئیره‌یی یان دڵپیسییه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر لێت ده‌كات.
_ ئه‌و دابونه‌ریتانه‌ی ئه‌و له‌سه‌ری پابه‌ند بووه و پێی گرنگه.
_ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی له پێویستییه‌كاندا.
_ پێویسته له سه‌ره‌تاوه یه‌كتر ئاگادار بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی خه‌ونی ئه‌م كه‌سه له كۆنه‌وه بۆ چه‌ند منداڵ بووه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر هیچ زۆرلێكردنێك بۆ خستنه‌وه‌ی منداڵی تر نه‌بێت.
_ قبووڵكردنی بیستنی ڕاستییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوی له لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
_ زانینی خه‌ون و ئاواته گه‌وره‌كانی پێش هاوسه‌رگیری، به‌ڵێندان بۆ یارمه‌تیدانی یه‌كتر تا به ئاواته‌كانیان بگه‌ن.