"میلیشیاكان بە ئاگاداری پافڵ تاڵەبانی بەرەو چەمچەماڵ جووڵەیان پێ كرا"

:: PM:02:03:21/10/2017 ‌
سەرچاوەیەكی سەربازی لە شاری كەركووك ئاشكرای كرد، دوو فەوجی هێزەكانی عێراقی و حەشدی شەعبی لە چەمچەماڵ بڵاوەیان پێدەكرێت و پاڤێڵ تاڵەبانیش ئاگادارە و فەرمانی كشانەوەی بە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە. 

سەرچاوەیەكی سەربازی لە ژووری كردەوەگەلی هاوبەش لە كەركووك، شەوی رابردوو ئاگاداری پاڤێڵ تاڵەبانی كردووە كە دوو فەوجی سوپای عێراق لە گوندەكانی دەوروبەری چەمچەماڵ بڵاوەیان پێدەكرێت.

شارۆكەی چەمچەماڵ دەكەوێتە باكوری رۆژهەڵاتی شاری كەركوك بە دووری 45 كیلۆمەتر و پێش 2003 لە ژێر دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە.

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی غەد پرێسی راگەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەوەی پاڤێڵ تاڵەبانی دەستبەجێ هێزەكانی پێشمەرگە پاشەكشەیان دەست پێكردووە و لە 48 سەعاتی داهاتووشدا بڕیاری بڵاوە پێكردنی دوو فەوجی سوپای عێراق لە چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت.

جێی باسه‌ ڕۆژی 15 له‌سه‌ر 16ی ئه‌م مانگه‌ش میلیشیاكان به‌ هۆی ڕێككه‌وتنی گرووپێكی ناپاكی ناو حزبێكی سیاسی كوردستان، توانیان به‌ ئاسانی كه‌ركووك داگیر بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ناپاكه‌كان فه‌رمانیان به‌ پێشمه‌رگه‌ كرد به‌رگری نه‌كه‌ن و بكشێنه‌وه‌.

سەرچاوە/ غەد پرێس



وشە - فه‌رمان سادق