هێزێكی ناپاكه‌كان له هێرشی دوێنێ پردێ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه شكستیان پێ هێنرا
له هێرشی دوێنێ پاسداران و میلیشیاكان هێزێكی لاهور جه‌نگی و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیش چاوساغیان بۆ كردوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه سه‌رجه‌می ئه‌و هێزانه به قوڕسی تێك‌شكێنران و یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كه‌ی لاهور و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووك برینداریشیان هه‌بووه و بردراونه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌مڕۆیش هێزێكی لاهور له پێشه‌وه‌ی جوڵه‌ی میلیشیاكان و پاسدارانن به ئاراسته‌ی ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌ماڵ كه ئێسته له ناوچه‌ی شوانن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ جیا له‌وه‌ی هێزێكی زۆری میلیشیاكان و پاسداران به‌ره‌و پردێ جولێنراون، به‌ڵام هێزێكی لاهور جه‌نگی و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكیش له‌گه‌ڵیاندابوون و چاوساغیان بۆ كردوون، به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش سه‌رجه‌می ئه‌و هێزانه به قورسی شكێنران و زیانی گه‌وره‌ی گیانیان لێكه‌وته‌وه و 12 هه‌مه‌ر و زرێپۆش و تانكێكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكیش تێك‌شكێنران و زیاتر له 150 قوربانیان هه‌بووه و له نێویاندا ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كه‌ی لاهوڕ و مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیش برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ركردنیان گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ "وشه" ڕوونی كرده‌وه، هێزه‌كه‌ی لاهور و ناپاكه‌كان له سه‌رجه‌م جوڵه‌كانی میلیشیاكان به ئاراسته‌ی كوردستان چاوساغی و كه‌واسووری به‌ر له‌شكری پاسدارانن، چونكه ئه‌وان به وردی شاره‌زای ناوچه‌كه‌ن، بۆیه به وردی بوونه‌ته ڕێنیشانده‌ریان بۆ داگیركردنی ناوچه‌كانی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، له جوڵه و پێشڕه‌وی ئه‌مڕۆی میلیشیاكانیش به ئاراسته‌ی ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌ماڵ دوو یه‌كه‌ی هێزه‌كه‌ی لاهور پێشڕه‌و و ڕێنیشانده‌ری دوژمنیان كردووه تا بگه‌ن به ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان و پاسداران داگیریان بكه‌ن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د