كچه كوردی یاریزانی یاری له‌شجوانی جیهانی "ئاریان سه‌عیدی"، ئه‌مڕۆ به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی تری جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنێت سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی فیناڵی جیهانی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی تشرینی یه‌كه‌م، له ئه‌مه‌ریكاوه ئاریان ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌شدارییه نوێیه و سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی فیناڵی جیهانی كه ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 27/10 ئه‌نجامی ده‌دات به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ توانیم به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی تری جیهانی بكه‌م به‌ناوی (National Qualifire Yorton Cup) له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و له نێوان به‌شداری 300 كچه له‌شجوانی جیهانی له چه‌ندین وڵاتی جیهانی توانیم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم و سه‌ركه‌وم بۆ فیناڵی یۆرتۆن كه‌پی نێوده‌وڵه‌تی كه ڕۆژی هه‌ینی واته دوو به‌یانی، 27ی مانگ له‌واشنتۆن به‌رێوه ده‌چێت".
زیاتر گوتی: "به‌و ئه‌نجامه زۆر دڵخۆشم كه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی زۆر گرنگه و جێگه‌ی بایه‌خی زۆره لای وڵاتانی جیهانی، هه‌ر بۆیه خه‌ڵاتێكی گه‌وره بۆ بڕاوه‌كان دیاری كراوه كه پله‌ی یه‌كه‌م بریتییه له سێ هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشی كردم ئه‌وه بوو به ناوی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌شداریم تێدا كرد و كاتێ ناوم وه‌ك یه‌كه‌م بوو خوێندرایه‌وه ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه به گوتنه‌وه‌ی درووشمی بژی پێشمه‌رگه خۆشحاڵییان بۆ ده‌ربڕیم".
ئاریان سه‌عیدی له‌دایكبووی شارێكی بچووكه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێسته له ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، كچه كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له پاڵه‌وانیه‌تی له‌شجوانی له وڵایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به به‌شداری چه‌ندین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و جۆره یارییه‌م هه‌ڵبژاردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیوایه ئێمه‌ی كورد به‌داخه‌وه له‌به‌ر كولتوور ئه‌مانه به یاسا و تاپۆی ده‌زانین، به‌س بۆ ئافره‌ت به‌شتێكی خراپ و شه‌رم و عه‌یب ده‌زانرێت، به‌ڵام من ئه‌و تاپۆیه‌م شكاند و كه‌س من ڕاناوه‌ستێنێ.
ئاریان یه‌كێكه له كچه كورده كه‌م وێنه و ده‌گمه‌نه له‌شجوانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ناسراوی جیهانییه و له پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌شجوانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه به به‌شداری چه‌ندین وڵاتی جیهانی.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی