حكوومەت زانیاری لە بارەی دابەشكردنی مووچە ڕادەگەیەنێت

:: PM:06:47:26/10/2017 ‌
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوایین زانیاری لە بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی تشرینی یەكەم، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕای گەیاند، كێشەی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران پێوەندی بە كێشەی گواستنەوە پارە بۆ بانكەكانی كوردستان هەیە.

زیاتر گوتی، بێگومان ئەو دۆخە و ئەو ئابلۆقەی خراوەتە سەر هەرێمی كوردستان كاریگەری لەسەر دواكەوتنی مووچە دەبێت، بەڵام دڵنییایی دەدەینە هاووڵاتییان كە مووچە دابەش دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندبوو، دابەشكردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوادەكەوێت.

بەهۆی تەنگژەی دارایی لە هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە دابەشكردنی مووچە لە ڕێگەی خشتەیەكەوە دابەشدەكرێت كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.







وشە - سه‌رخێڵ هاشم