بەڤیدیۆ: ئەو تانكە ئەبرامزە ببینە كە پێشمەرگە لە ڕەبیعە تەقاندییەوە

:: PM:04:29:27/10/2017 ‌
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دوێنێ‌ بڵاویان كردەوە كە تانكێكی تری لە جۆری ئەبرامز كە حەشدی شەعبی لە هێرشەكانی باكاری هێناوە تەقاندوویانەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاو كراوەتەوە دەردەكەوێت، پێشمەرگەكانی كوردستان تانكێكی تری جۆری ئەبرامزی ئەمەریكییان لە میحوەری زومماڕ ڕەبیعە تەقاندۆتەوە.

تانكی "ئێم وەن ئەبرامز" بە ئینگلیزی دەبێتە "M1 Abrams" ئەو تانكێكی ئەمەریكایییە، تایبەتە بە شەڕكردن. لە نەوەی سێیەمەوە هاتووەتە ناو خزمەتی سەربازی ئەمەریكایی، ساڵی ١٩٨٠ گۆڕا لە شوێنی "ئێم ٦٠ باتۆن". كێشی تانكی " ئێم وەن ئەبرامز" نزیكەی ٦٣ تەنە، ئەو بە چەكی تۆپی عەیار ١٢٠ ملم و جوتێك ڕەشاشی عەیار ٧.٦٢ ملم چەكدارە.

ئێم وەن ئەبرامز بزووێنەرێكی تۆڕبۆی بە هێزی "١٥٠٠" ئەسپی بۆ بەستراوە، ناوی تانكی " ئێم وەن ئەبرامز" دەگەڕێتەوە بۆ ناوی جەنەڕاڵ "كریتۆن ئەبرامز"، ئەو سەرۆكی لقێك و سەركردەی سوپای ئەمەریكی لە ساڵی ١٩٦٨ تا ١٩٧٢ بووە. ئێم وەن ئەبرامز بۆ شەڕی زریپۆشی مۆدێرن دروست كراوە، لە تایبەتمەندییە تازەكانی، هێزی بەرگرییەكەی بەشێوەیەكی قوڕس و پتەو دروست كراوە، هەروەها بزووێنەرەكەی تۆڕبۆی غازە، لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە بەرگری و دژەتێكشكانی پێشكەوتوو دەبەستێت. 

دۆڵابێكی ڕەهای، كە لە دیوی ژوورەوەی بۆ پاراستنی سەرنشینەكانی تێدایە. ئێم وەن ئەبرامز ئێستە لە باشترین جۆری تانكەكانی سەربازییە، كە ئێستە لە ڕیزی سوپاكان خزمەت دەكات. تانكی "ئێم وەن ئەبرامز" سێ جۆری بڵاوبووەتەوە، ئەوانیش: (ئێم وەن ئەبرامز) و (ئێم وەن) و (ئێم وەن ئەی وەن و ئێم وەن ئەی توو)ن. چەكی پێشكەوتووی ئەلیكترۆنی پاراستنی پێوە لكێنراوە. ئەوانەش لە باشترینەكانن. 

تایبەتمەندییە گشتییەكانی تانكی ئێم وەن ئەبرامز بریتییە لە چوار سەرنشینی تانك، كە پسپۆڕن لەو بوارە، ئەوانیش: (سەركردە، شوفێر، ئەو كەسەی گوللـەی تۆپ دادەنێ، ئەو كەسەی نیشانە دەگرێ و دەیتەقێنێ). كێشی تانكی " ئێم وەن ئەبرامز" نزیكەی ٦٣ تەنە و درێژی تانكەكە لەگەڵ لوولەی تۆپەكە دەگاتە (٩.٨٢٨) مەتر، هەروەها كەمترین خێرایی تانكەكە دەگاتە ٤٨.٣ كم/ سەعات.

عێراق، لە دوای پڕۆسەی ئازادكردنی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە. كۆمەڵێك ڕێكەوتنی سەربازی لەلایەن وڵاتی عێراق و ئەمریكا واژوو كران بۆ پێدان و فرۆشتنی ڕێژەیەك تانكەكانی جۆری ئەمبرامز، بە چەند قۆناغێك و چەند ساڵێك زیاد لە ١٤٠ دانەی پێ فرۆشراوە، كە گشتیان لەلایەن عێراقەوە لە شەڕی دژبە داعش بەكار دەهێندرێت.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە


وشە - رامیار جەواد